رووداو-تەندروستی
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیێنێت، دۆخی نەخۆشانی تالاسیمیا باشە و گرفتی دەرمانیان نییە.
د. چەتۆ محەممەد ئەمین جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، دۆخی نەخۆشانی تالاسیمیا باشە و گرفتی نەبوونی دەرمانیان نییە، بەڵکو گرفتیان لەو مادانەدا هەیە کە لە بەغداوە بۆیان دێت.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر گوتی، "زیاتر لە 160 نەخۆشیی تالاسیمیامان ناردووەتە دەرەوەی وڵات بۆ چاندنی مۆخی ئێسکیان و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا دوو سەنتەری تالاسیمیا لە هەولێر دەکرێتەوە."
