رووداو دیجیتاڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لەگەڵ هەڵبژاردەکە ئامادەکارییەکانی بۆ مۆندیالی 2026 دەستپێکرد و بۆ جاری شەشەم بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکات.
پۆرتوگال لە ئۆیێراس ئامادەکارییەکانی بۆ مۆندیال دەستپێکرد، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای پەیوەندیکردنی بە هەڵبژاردەکەوە راستەوخۆ دەستی بە مەشق و راهێنانەکان کرد و خۆی بۆ مۆندیال ئامادەدەکات.
کریستیانۆ بۆ جاری شەشەم، بەشداری لە مۆندیالدا دەکات و ئەمە دوایین هەلی ئەو ئەستێرەیە دەبێت بۆ گەیشتن بە خەونی بردنەوەی نازناوی مۆندیال بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا.
پۆرتوگال پێشتر لە 1966 پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و لە 2006 پلەی چوارەمی بردووەتەوە، هەرگیز نازناوەکەی بەدەستنەهێناوە.
هەڵبژاردەی پۆرتوگال هەفتەی داهاتوو دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر چیلی و نایجیریا ئەنجامدەدات، دوای ئەوە لە مۆندیالدا بەرامبەر کۆماری کۆنگۆ، ئۆزبەکستان و کۆڵۆمبیا یاریی دەکات.



