کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئه‌ده‌ب

لە سلێمانی پەیکەرێک بۆ شێرزاد حەسەن دروست دەکرێ

ژیڤان بەکر

ژیڤان بەکر

07-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر07-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هێمن هەورامی کتێبێکی تۆنی بلێر دەکاتە کوردی
ئه‌ده‌ب12-10-2026

هێمن هەورامی کتێبێکی تۆنی بلێر دەکاتە کوردی

ئوسامە جەمیل رۆمانی قوماش چاپ و بڵاودەکاتەوە
ئه‌ده‌ب14-07-2026

ئوسامە جەمیل رۆمانی قوماش چاپ و بڵاودەکاتەوە

سمێڵ لە زمانی كوردیدا
ئه‌ده‌ب04-07-2026

سمێڵ لە زمانی كوردیدا

دامەزراوەیەک لە پارێزگای سلێمانی، پەیکەرێک بۆ نووسەر و چیرۆکنووس شێرزاد حەسەن دروست دەکات. بەڕێوبەری دامەزراوەکە دەڵێ: "سەرەتای مانگی داهاتوو تەواو دەبێت."

ئەمڕۆ سێشەممە 7-7-2026، شاخەوان سدیق، بەڕێوبەری دامەزراوەی (کەریمی ئەلەکە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لەسەر ئەرکی د. تەها رەسوول، پەیکەرێک بۆ نووسەر و رۆشنبیر شێرزاد حەسەن دروست دەکرێت."

بە گوتەی بەڕێوبەری دامەزراوەی کەریمی ئەلەکە، دروستکردنی پەیکەرەکە لە قۆناخی کۆتاییدایە و سەرەتای مانگی داهاتوو تەواو دەبێت.

پەیکەرەکە لەلایەن هونەرمەند (سامان ئەبوبەکر)ەوە دروست دەکرێت. شاخەوان سدیق دەڵێ: "لەبارەی شوێنی پەیکەرەکەوە جارێ رێکنەکەوتووین؛ پێویستە قسە لەگەڵ نووسەر و لایەنی حکومی بکرێت."

تاوەکو ئێستا دامەزراوەی کەریمی ئەلەکە چەندین پەیکەری بۆ کەسایەتی، نووسەر و رۆشنبیران دروست کردووە؛ لەوانە سەلاحەدینی ئەیووبی، رەفیق سابیر، محەممەد موکری و حوسێن میسری.

لەبارەی پێکهاتەی پەیکەرەکەی شێرزاد حەسەنەوە، ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت، "بەردی هاڕاوە و ئێستا لە قۆناخی قوڕ و قاڵبکردندایە."

شێرزاد حەسەن لە ساڵی (1951 یان 1952) لە شاری ھەولێر لە گەڕەکی خانەقا لەدایکبووە. لە ساڵی 1974-1975 لە زانکۆی بەغدا بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی بەدەستهێناوە.

 

ئەو نووسەرە 26 ساڵ لە بواری پەروەردەدا وەک مامۆستا و سەرپەرشتیار کاری کردووە، لە ساڵی 1994 تاوەکو حوزەیرانی 1997 لە بەشی پەروەردە و راگەیاندن لە رێکخراوی MAG کاری کردووە، بۆ ماوەی دوو ساڵیش سەرنووسەری گۆڤاری ئاوات و ھێڤی بوو، بۆ ماوەی شەش ساڵ لە رێکخراوی (یونیسکۆ) بۆ کاروباری پەروەردە کاری کردووە.

 

کۆمەڵێک بەرهەمی ئەدەبی نووسیون و وەریگێڕاون؛ هاوکات چەندان کتێبی فیکریشی کردوونەتە کوردی.

بابەتی پەیوەندیدار

هێمن هەورامی کتێبێکی تۆنی بلێر دەکاتە کوردی
ئه‌ده‌ب12-10-2026

هێمن هەورامی کتێبێکی تۆنی بلێر دەکاتە کوردی

ئوسامە جەمیل رۆمانی قوماش چاپ و بڵاودەکاتەوە
ئه‌ده‌ب14-07-2026

ئوسامە جەمیل رۆمانی قوماش چاپ و بڵاودەکاتەوە

سمێڵ لە زمانی كوردیدا
ئه‌ده‌ب04-07-2026

سمێڵ لە زمانی كوردیدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە