Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەردوو ئەکتەری ناودار، کریستن بێڵ (دەنگی ئانا) و ئایدینا مێنزڵ (دەنگی ئێڵسا)

هەردوو ئەکتەری ناودار، کریستن بێڵ (دەنگی ئانا) و ئایدینا مێنزڵ (دەنگی ئێڵسا)

کولتوور

ئەستێرەکانی Frozen 3 هەوادارانیان سەرسام دەکەن

چاوان فەرەیدوون

چاوان فەرەیدوون

15-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
چاوان فەرەیدوون
چاوان فەرەیدوون15-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەولێر رێز لە پێنج هونەرمەند گیرا
کولتوور 19-10-2026

لە هەولێر رێز لە پێنج هونەرمەند گیرا

کەمال محەممەد و هێمن حەمەساڵح دوێتێکیان بڵاوکردەوە
کولتوور 16-10-2026

کەمال محەممەد و هێمن حەمەساڵح دوێتێکیان بڵاوکردەوە

کێ خەڵاتی نۆبڵی وێژەی ئەمساڵ دەباتەوە؟ ژنانی ئەمریکای لاتین و کاریبی لە پێشەوەن
کولتوور 08-10-2026

کێ خەڵاتی نۆبڵی وێژەی ئەمساڵ دەباتەوە؟ ژنانی ئەمریکای لاتین و کاریبی لە پێشەوەن

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای دیزنی لە نوێترین چالاکیی خۆیدا، پەردەی لەسەر بەشێک لە نهێنییەکانی فیلمی فرۆزن سێ (Frozen 3) لادا. هەرچەندە نمایشەکە رووبەڕووی چەندین کێشەی تەکنیکی بووەوە، بەڵام ئەستێرەکانی فیلمەکە توانییان بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش و پرۆفیشناڵانە دڵخۆشی بخەنە نێو هۆڵەکە.

هەردوو ئەکتەری ناودار، کریستن بێڵ (دەنگی ئانا) و ئایدینا مێنزڵ (دەنگی ئێڵسا)، هاتنە سەر ستەیج بۆ ئەوەی وەشانێکی نوێ و کەمێک "ترسناک" لە گۆرانی (Frozen Heart) پێشکەش بکەن، کە لە بەشی یەکەمی فیلمەکەدا هەبوو. بەڵام نمایشەکە وەک ئەوەی پلانی بۆ داڕێژرابوو نەڕۆیشت، کێشە لە دەنگ و ڤیدیۆی هۆڵەکە دروست بوو، تەنانەت ئەو دەرگایانەی بڕیار بوو لەسەر ستەیجەکە بکرێنەوە، داخران و نەکرانەوە.

بەڵام هەردوو ئەستێرەکە زۆر پرۆفیشناڵانە، بە قسەی خۆش و گاڵتەجاڕی دۆخەکەیان تێپەڕاند. ئایدینا مێنزڵ بە پێکەنینەوە لە هەوادارانی پرسی: "دەتانەوێت بگەڕێینەوە و دووبارە دەست پێ بکەینەوە؟"

دوای چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەکتەرەکان گەڕانەوە سەر دەقی ئامادەکراو و تیشکیان خستە سەر هەندێک وردەکاری بەشی سێیەمی فیلمەکە. کریستن بێڵ رایگەیاند کە جیهانی "فرۆزن" لە بەشی نوێدا کەمێک گۆڕاوە، ئایدینا مێنزڵیش گوتی: "رەنگە ئەمجارە جیهانەکەی کەمێک پڕ بێت لە نهێنی و مەتەڵ؟" ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی چیرۆکی نوێی فیلمەکە قووڵتر و جیاواز دەبێت لە بەشەکانی پێشوو.

جۆش گاد، کە دەنگی کارەکتەرە خۆشەویستەکەی "ئۆلاف"ە، بەشداری لە مەراسیمەکەدا کرد و گۆرانییەکی نوێی بە ناوی (Oooh, Samantha) پێشکەش کرد، کە بڕیارە یەکێک بێت لە گۆرانییە سەرەکییەکانی فرۆزن 3.

شەوەکە تەنیا تایبەت نەبوو بە فرۆزن، بەڵکو بەشێکی نمایشەکە تەرخانکرا بۆ ناساندنی وەشانی شانۆیی میوزیکاڵی فیلمی بەناوبانگ (The Greatest Showman) بڕیارە ئەم نمایشە شانۆییە ساڵی داهاتوو لە "وێست ئێند"ی شاری لەندەن دەست پێ بکات، کە تێیدا چەندین نمایشی سەمای ناوازە و گۆرانییەکانی فیلمەکە پێشکەش دەکرێن.

ئەم دەرکەوتنانەی دیزنی نیشانەی ئەوەن کە کۆمپانیاکە ساڵانی داهاتوو بە زنجیرە فیلمە ئەنیمەیشنە بەهێزەکانییەوە دەگەڕێتەوە و دەیەوێت جارێکی دیکە سینەماکان کۆنترۆڵ بکاتەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

لە هەولێر رێز لە پێنج هونەرمەند گیرا
کولتوور 19-10-2026

لە هەولێر رێز لە پێنج هونەرمەند گیرا

کەمال محەممەد و هێمن حەمەساڵح دوێتێکیان بڵاوکردەوە
کولتوور 16-10-2026

کەمال محەممەد و هێمن حەمەساڵح دوێتێکیان بڵاوکردەوە

کێ خەڵاتی نۆبڵی وێژەی ئەمساڵ دەباتەوە؟ ژنانی ئەمریکای لاتین و کاریبی لە پێشەوەن
کولتوور 08-10-2026

کێ خەڵاتی نۆبڵی وێژەی ئەمساڵ دەباتەوە؟ ژنانی ئەمریکای لاتین و کاریبی لە پێشەوەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە