Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

کولتوور

فیلمی (بەهەشت نابینی ئەگەر ژن بتکوژێت) بەربژێری عێراقە بۆ خەڵاتەکانی ئۆسکار

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

04-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد04-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەولێر رێز لە پێنج هونەرمەند گیرا
کولتوور 19-10-2026

لە هەولێر رێز لە پێنج هونەرمەند گیرا

کەمال محەممەد و هێمن حەمەساڵح دوێتێکیان بڵاوکردەوە
کولتوور 16-10-2026

کەمال محەممەد و هێمن حەمەساڵح دوێتێکیان بڵاوکردەوە

کێ خەڵاتی نۆبڵی وێژەی ئەمساڵ دەباتەوە؟ ژنانی ئەمریکای لاتین و کاریبی لە پێشەوەن
کولتوور 08-10-2026

کێ خەڵاتی نۆبڵی وێژەی ئەمساڵ دەباتەوە؟ ژنانی ئەمریکای لاتین و کاریبی لە پێشەوەن

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق فیلمی (بەهەشت نابینی، ئەگەر ژن بتکوژێ) لە دەرهێنانی هەڵکەوت مستەفا، وەک نوێنەری خۆی بۆ کێبڕکێی خەڵاتی ئۆسکاری ساڵی 2027 دەستنیشان کرد. لیژنەی نیشتمانیی هەڵبژاردنی بەربژێری ئۆسکار لە عێراق رایگەیاند، فیلمەکە بە کۆدەنگیی ئەندامانی لیژنەکە هەڵبژێردراوە بۆئەوەی بە فەرمی ببێتە بەربژێری عێراق لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ ساڵی داهاتوو.


لیژنە نیشتمانییەکە کە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و فەرمانگەی سینەما و شانۆی عێراقەوە راسپێردراوە، لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ، دوای هەڵسەنگاندنێکی هونەریی ورد، ئەم فیلمەیان هەڵبژاردووە، چونکە خاوەن "دیدێکی دەرهێنەریی پێگەیشتووە و رەگەزە تەکنیکی و بینراوەکانی تەواون".

لیژنەکە دەڵێ، فیلمەکە ئەزموونێکی سینەماییە و رەنگدانەوەی "قووڵی مرۆیی و تایبەتمەندیی گێڕانەوەی نێوخۆییە"، ئەمەش وادەکات بە شایستەیی لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکاندا ئامادەیی هەبێت.

فیلمی (بەهەشت نابینی، ئەگەر ژن بتکوژێ) باس لە کچە پێشمەرگەیەکی قەناس بەدەست دەکات کە بۆ رزگارکردنی خوشکە بچووکەکەی، بە نهێنی دزە دەکاتە نێو رێکخراوی داعش. فیلمەکە وێنەیەکى ئەو ژنە پێشمەرگەیە پێشان دەدات کە رەتی دەکاتەوە لەبەردەم تاریکیدا سەر دانەوێنێت.

هەڵکەوت مستەفا، نووسەر و دەرهێنەری فیلمەکە، ئامانجی لەم کارە بۆ "راکێشانی سەرنجی دنیا بۆ قارەمانێتیی ژنی کورد" دەگەڕێنێتەوە. دەرهێنەری فیلمەکە لەو بارەیەوە، ئەمڕۆ هەینی بە رووداوی راگەیاند: "زۆر دڵخۆشم کە عێراق چیرۆکی ژنە پێشمەرگەیەک هەڵدەبژێرێ بۆ نوێنەرایەتیکردنی خۆی بۆ ئۆسکار."

هەڵکەوت مستەفا دەڵێت: "هیوادارم هەموو لایەک هاوکار بن بۆ ئەوەی هەڵمەتێکی باشی لە ئەمریکا بۆ بکرێ."

هاوکات نامیق هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشتگیریکردنی فیلمەکەوە بە رووداوی راگەیاند: "ئێمە ئەوپەڕی پشتگیری لە هەموو کارێکی هونەریی هونەرمەندانی کوردستان دەکەین، بەتایبەتی ئەگەر فیلمێکی کوردی ببێتە باڵیۆزی فیلمی عێراقی و بەربژێر بێت بۆ ڤیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان، ئێمە ئەوپەڕی خۆشحاڵین و بە کارێکی زۆر باشی دەزانین."

نامیق هەورامی ئاماژەی بەوەش کرد: "هەرچییەکمان پێبکرێ بۆ پشتگیری لە هەر فیلمێکی کوردی لە ڤیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا پشتیوان دەبین."

بڕیارە رۆژی 7ـی ئەیلوولی 2026، فیلمەکە لە 83ـەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیس لە ئیتاڵیا، یەکەمین نمایشی جیهانی بۆ بکرێ و فەرشی سووری بۆ رابخرێ. پاشان لە 22ـی ئەیلوولی هەمان ساڵ، لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

هەڵکەوت مستەفا یەکێکە لە دەرهێنەرە ناسراوەکانی کورد و پێشتریش بە فیلمی (کلاسیکۆ) ناوبانگێکی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا کە لە 56 وڵاتی جیهان نمایش کرا. دوایین بەرهەمیشی فیلمی دۆکیومێنتاریی (شاردنەوەی سەدام حوسێن) بوو، کە وەک پڕبینەرترین فیلمی دۆکیومێنتاری لە مێژووی سینەمای عەرەبیدا تۆمارکرا. فیلمە نوێیەکەی بە هاوبەشی لەنێوان کۆمپانیاکانی (هێنێ فیلم)ـی نەرویجی، (لا میدیا) لە هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای (چیمنی پۆت)ـی سویدی بەرهەم هێنراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەولێر رێز لە پێنج هونەرمەند گیرا
کولتوور 19-10-2026

لە هەولێر رێز لە پێنج هونەرمەند گیرا

کەمال محەممەد و هێمن حەمەساڵح دوێتێکیان بڵاوکردەوە
کولتوور 16-10-2026

کەمال محەممەد و هێمن حەمەساڵح دوێتێکیان بڵاوکردەوە

کێ خەڵاتی نۆبڵی وێژەی ئەمساڵ دەباتەوە؟ ژنانی ئەمریکای لاتین و کاریبی لە پێشەوەن
کولتوور 08-10-2026

کێ خەڵاتی نۆبڵی وێژەی ئەمساڵ دەباتەوە؟ ژنانی ئەمریکای لاتین و کاریبی لە پێشەوەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە