Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاڤان جەمال، لە فیلمی بەهەشت نابینی ئەگەر ژن بتکوژێت

ئاڤان جەمال، لە فیلمی بەهەشت نابینی ئەگەر ژن بتکوژێت

هونەر

میسر فەرشی سوور بۆ فیلمەکەی هەڵکەوت مستەفا رادەخات

سیروان عەباس

سیروان عەباس

10-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس
سیروان عەباس10-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەرەستوو کارزان گۆرانیی (چاوم لەڕێیە) بڵاودەکاتەوە
هونەر17-10-2026

پەرەستوو کارزان گۆرانیی (چاوم لەڕێیە) بڵاودەکاتەوە

شاز میوزیک: سیستمە دیجیتاڵییەکانی بڵاوکردنەوەی گۆرانی راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی وەک عێراق و ئێران و سووریا کار ناکەن
هونەر15-10-2026

شاز میوزیک: سیستمە دیجیتاڵییەکانی بڵاوکردنەوەی گۆرانی راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی وەک عێراق و ئێران و سووریا کار ناکەن

وێنەگرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
هونەر05-10-2026

وێنەگرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

 رووداو دیجیتاڵ

فیلمی سینەمایی (بەهەشت نابینیت ئەگەر ژن بتکوژێت)، بەرهەمی دەرهێنەری ناوداری کورد هەڵکەوت مستەفا، بڕیارە رۆژی 19ی ئۆکتۆبەر لە فێستیڤاڵی ئەلگۆنای میسر، لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی نمایش بکرێت.

ئەم بەرهەمە کە نوێنەری فەرمیی عێراقە بۆ خەڵاتی ئۆسکار، پێشتر یەکەم نمایشی نێودەوڵەتیی لە فێستیڤاڵی ڤینیس کراوە و ئێستا لە سینەماکانی هەرێمی کوردستاندا نمایش دەکرێت.

فێستیڤاڵی ئەلگۆنا ناوی ئەو فیلمانەی بڵاو کردووەتەوە کە لە هۆڵی سەرەکیی فێستیڤاڵەکە نمایش دەکرێن؛ بڕیارە ئێوارەی 19ی ئۆکتۆبەر، رێوڕەسمی فەرشی سوور بۆ فیلمی (بەهەشت نابینیت ئەگەر ژن بتکوژێت) ئەنجام بدرێت، کە چیرۆکی کچە پێشمەرگەیەک دەگێڕێتەوە کە رەتی دەکاتەوە لەبەردەم تاریکیدا سەر دابنەوێنێت.

هەڵکەوت مستەفا رایدەگەیێنێت، لە 22ی ئۆکتۆبەرەوە فیلمەکە لە سینەماکانی وڵاتانی عەرەبیدا نمایش دەکرێت. ئەو گوتی: "زۆر خۆشحاڵم کە بینەرانی عەرەب ئاشنا دەبن بە چیرۆکی ئازایەتیی ژنە پێشمەرگەیەک کە خاتوو ئاڤان جەمال رۆڵی سەرەکیی تێدا دەگێڕێت."

فیلمەکە، چیرۆکی کچە پێشمەرگەیەک دەگێڕێتەوە کە بۆ رزگارکردنی خوشکە بچووکەکەی، بە نهێنی دەچێتە ناو داعش. وێنەیەکی شیعریی ژنێکی پێشمەرگە پێشکێش دەکات؛ هەڵکەوت مستەفا بۆ نووسینی ئەم بەرهەمە، دیداری لەگەڵ ژمارەیەک ژنە پێشمەرگە ئەنجام داوە کە دژی داعش جەنگاون.

بەرهەمی پێشووی ئەم دەرهێنەرە، فیلمی دۆکیومێنتاریی (شاردنەوەی سەدام حوسێن) بوو، کە لە بۆکس ئۆفیسدا بووە پڕبینەرترین فیلمی دۆکیومێنتاری لە مێژووی سینەمای عەرەبیدا.

هەڵکەوت مستەفا خەڵکی باشووری کوردستانە و لە نەرویج نیشتەجێیە. لە ساڵی 2016دا بە فیلمی سینەمایی (کلاسیکۆ) ناوبانگێکی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا، کە لە زیاتر لە 56 وڵاتدا نمایش کرا و چەندین خەڵاتی بردەوە.

ئێستا بەم کارە نوێیەی گەیشتووەتە لووتکەی فێستیڤاڵە جیهانییەکان و چیدیکە سینەمای کوردی لە ناوەندە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکاندا نامۆ نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

پەرەستوو کارزان گۆرانیی (چاوم لەڕێیە) بڵاودەکاتەوە
هونەر17-10-2026

پەرەستوو کارزان گۆرانیی (چاوم لەڕێیە) بڵاودەکاتەوە

شاز میوزیک: سیستمە دیجیتاڵییەکانی بڵاوکردنەوەی گۆرانی راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی وەک عێراق و ئێران و سووریا کار ناکەن
هونەر15-10-2026

شاز میوزیک: سیستمە دیجیتاڵییەکانی بڵاوکردنەوەی گۆرانی راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی وەک عێراق و ئێران و سووریا کار ناکەن

وێنەگرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
هونەر05-10-2026

وێنەگرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە