Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هونەر

شاز میوزیک: سیستمە دیجیتاڵییەکانی بڵاوکردنەوەی گۆرانی راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی وەک عێراق و ئێران و سووریا کار ناکەن

دەوران مەحموود

دەوران مەحموود

14-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دەوران مەحموود
دەوران مەحموود14-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەرەستوو کارزان گۆرانیی (چاوم لەڕێیە) بڵاودەکاتەوە
هونەر17-10-2026

پەرەستوو کارزان گۆرانیی (چاوم لەڕێیە) بڵاودەکاتەوە

میسر فەرشی سوور بۆ فیلمەکەی هەڵکەوت مستەفا رادەخات
هونەر10-10-2026

میسر فەرشی سوور بۆ فیلمەکەی هەڵکەوت مستەفا رادەخات

وێنەگرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
هونەر05-10-2026

وێنەگرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا


رووداو دیجیتاڵ

خاوەن و بەڕێوەبەری کۆمپانیای شاز میوزیک رایگەیاند، کە ئەوان نەک تەنیا میوزیکی کوردی دەگەیێنێتە پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکان، بەڵکو لە هەمان کاتدا مافە ماددی و مەعنەوییەکانی هونەرمەندانیش دەپارێزن.

عیسا مێرگەسۆری، خاوەن و بەڕێوەبەری SHAZ Music، بەشداریی لە بووڵتەنی نووڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداوی کرد، کە نالین حەسەن پێشکێشی دەکات و رایگەیاند، پێویستی و زەحمەتییەکان هانیان داون دەست بەو کارە بکەن.

عیسا مێرگەسۆری گوتی، "بینیمان کە جیهان بەرەو سیستمێکی دیجیتاڵی دەڕوات و بڵاوکردنەوەی بەرهەمی هونەری بە شێوەی کلاسیک نەماوە، بەڵام سیستمە گەورەکانی جیهان راستەوخۆ لەگەڵ زۆر لە وڵاتان کار ناکەن، بۆ نموونە عێراق، ئێران و سووریا، چونکە سیستمی بانکی و زۆر لە سیستمەکانی دیکە تێیاندا پێشکەوتوو نین."

یەکێک لە گەورەترین کێشەکان کە عیسا مێرگەسۆری ئاماژەی پێدا، دزینی بەرهەمەکان بوو. ئەو روونیکردەوە، "یەکێک لە بابەتە هەرە سەرەکییەکان کە ئێمە دەستمان بەم کارە کرد لە پێناویدا بوو. کاتێک بەرهەمێک لە هونەرمەندێک وەردەگرین، دەیخەینە سەر سیستمی ناسنامەی نێوەڕۆک 'Content ID'.  ئیتر کەسێکی دیکە ناتوانێت ئەو بەرهەمە ببات و لە پلاتفۆرمی خۆی بڵاوی بکاتەوە و قازانج وەربگرێت. کاتێک بڵاویشی دەکاتەوە، ئەو داهات و هیچ شتێکی بۆ نامێنێتەوە."

مێرگەسۆری، سەبارەت بە داهات و قازانجی هونەرمەندان رایگەیاند، پلاتفۆرمەکان بەگوێرەی ناوچەکان دەگۆڕێن و گوتی: "لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، زیاتر یوتیوبە، چونکە لای هەموو کەسێک بەردەستە. بەڵام لە وڵاتانی رۆژئاوا، سپۆتیفای زۆر گرنگە." هەروەها مێرگەسۆری روونیکردەوە کە نرخی داهاتەکەش یەکسان نییە و گوتی: "نرخی گوێگرتن لە هەر وڵاتێک جیاوازە. بۆ نموونە، بۆ هەر هەزار بینەر، با بڵێین لە ئەمریکا نزیکەی 4 دۆلار بێت، بەڵام لە وڵاتێکی وەک کوردستان یان عێراق، ناگاتە یەک دۆلار".

لە رێگەی ئەم هەوڵانەوە، SHAZ Music  هەتا ئێستا کاری زیاتر لە 1000 هونەرمەندی کوردی گرتووەتە ئەستۆ، لەنێویاندا ناوی وەک ناسر رەزازی، حەسەن شەریف و سەفقان ئۆرکێش، هەروەها بە پاراستنی ئەرشیفی هونەرمەندە کۆچکردووەکانیش هەڵدەستێت.

بابەتی پەیوەندیدار

پەرەستوو کارزان گۆرانیی (چاوم لەڕێیە) بڵاودەکاتەوە
هونەر17-10-2026

پەرەستوو کارزان گۆرانیی (چاوم لەڕێیە) بڵاودەکاتەوە

میسر فەرشی سوور بۆ فیلمەکەی هەڵکەوت مستەفا رادەخات
هونەر10-10-2026

میسر فەرشی سوور بۆ فیلمەکەی هەڵکەوت مستەفا رادەخات

وێنەگرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
هونەر05-10-2026

وێنەگرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە