Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیاسپۆرا

گەنجێکی کورد لە بەریتانیا بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک سزای 60 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا

شەوقی کانەبی

شەوقی کانەبی

17-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شەوقی کانەبی
شەوقی کانەبی17-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن
دیاسپۆرا23-10-2026

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە

رووداو دیجیتاڵ

دادگایەکی بەریتانیا، سزای 60 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر سێ گەنجدا سەپاند کە یەکێکیان کوردە و دووانەکەی دیکە میسرین، ئەوەش بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێکی بەریتانی لە ناوچەی برایتنی ئینگلتەرا.

بەپێی زانیارییەکانی دۆسیەکە، رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی 2025، کاتێک ژنێکی تەمەن 30 ساڵان لە دۆخێکی زۆر خراپی جەستەیی و دەروونیدا پەنا دەباتە بەر پۆلیسی ناوچەی برایتن و رایدەگەیێنێت کە لەلایەن سێ پیاوەوە دەستدرێژی کراوەتە سەری. پۆلیس لە رێگەی کامێرا و سیستمی پشکنینی ناسنامەی یەکێک لە یانە شەوانەکانی ناوچەکەوە دەگاتە ناسنامەی تۆمەتبارەکان.

تۆمەتبارە میسرییەکان ناویان ئیبراهیم (26 ساڵ) و کارین (21 ساڵ)ـە، لەگەڵ گەنجێکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا. ئەی" کە تەمەنی 26 ساڵە و وەک خاوەن وڵاتینامەی ئێرانی داوای مافی پەنابەریی کردووە؛ ئەوکات هەرسێکیان لە هۆتێلێکی پەنابەران لەو ناوچەیە نیشتەجێ بوون.

دوای دەستگیرکردنیان، پۆلیس لەنێو مۆبایلی "کارین"دا ڤیدیۆی تەواوی دەستدرێژییەکە دەدۆزێتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت ژنەکە بەهۆی لێدان و سووکایەتیپێکردنەوە لەهۆش خۆی چووە. هەروەها لە مۆبایلی گەنجە کوردەکەشدا دەرکەوتووە کە ڤیدیۆکەی بۆ نێردراوە و چەندین جار تەماشای کردووەتەوە.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، دادگا سزایەکی قورستری بۆ هەرسێ دەستدرێژیکارەکە دەرکردبوو، بەڵام ئەم هەفتەیە سزای گەنجە کوردەکە و یەکێک لە میسرییەکان بۆ 21 ساڵ زیندانیکردن و سزای گەنجەکەی دیکەش (کە ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە) بۆ 18 ساڵ زیندانیکردن کەمکرایەوە. سەرەڕای ئەوەی پارێزەری گەنجە کوردەکە رایگەیاندووە کە تۆمەتبار بەڵگەنامەی رازیبوون بە دیپۆرتکردنەوەی واژۆ کردووە، بەڵام بەپێی بڕیاری دادگا، دەبێت لانی کەم سێ بەشی سزاکەیان لە زیندانەکانی بەریتانیا بەسەربەرن.

بابەتی پەیوەندیدار

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن
دیاسپۆرا23-10-2026

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە