Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیاسپۆرا

لە ئەڵمانیا 'کۆنگرەی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا' بەناوی 'هەژار موکریانی' بەڕێوەدەچێت

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن
دیاسپۆرا23-10-2026

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی شەممە 25ی تەممووزی 2026 لە شاری دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا، یەکەمین "کۆنگرەی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا،" لەژێر ناونیشانی "کۆنگرەی هەژار موکریانی" بەڕێوەدەچێت. کۆنگرەکە بە ئامادەبوونی 126  نووسەر و ئەدیبی کورد لە وڵاتانی ئەورووپا، ئەمریکا، کەنەدا و وڵاتانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو بەڕێوەدەچێت.

سدیق شەڕنەخی، نووسەر و ئەندامی دەستەی ئامادەکاری کۆنگرە، بە بەرنامەی "دیاسپۆرا"ی راگەیاند، "زیاتر لە 150 نووسەری کورد لە دیاسپۆرا ئەندامن لەو فیدراسیۆنە. لەم کۆنگرەیەدا 126 ئەندام بە شێوەیەکی راستەوخۆ بەشدار دەبن. بیرۆکەی دامەزراندنی ئەم فیدراسیۆنە بۆ ساڵی 2023 دەگەڕێتەوە، کاتێک لەژێر راسپاردەی سەرۆک مەسعود بارزانی بڕیار لە دروستکردنی ناوەندێکی سەربەخۆ بۆ کۆکردنەوەی نووسەرانی کورد لە دیاسپۆرا درا." شەڕنەخی ئاماژەی بەوەش کرد، هەڵبژاردنی ناوی "مامۆستا هەژار موکریانی" بۆ کۆنگرەکە بەهایەکی سیمبۆلی و مێژوویی هەیە، چونکە بەشێکی زۆری ژیان و بەرهەمە ئەدەبییەکانی ئەو بیرمەندە گەورەیەی کورد لە تاراوگە و غەریبی بەرهەم هاتوون.

لەبارەی ئامانج و پێویستیی دامەزراندنی فیدراسیۆنەکە لە دیاسپۆرا، دەریا خۆشناو، نووسەر و بەشداربووی کۆنگرەکە بە دیاسپۆرای راگەیاند، "بوونی فیدراسیۆنێکی تایبەت بە نووسەران لە دیاسپۆرا پێویستییەکی ستراتیجی و کولتوورییە. نووسەری کورد لە کۆچبەریدا هەمیشە لەنێوان دوو جیهاندا دەژیێت و رووبەڕووی مەترسیی توانەوە دەبێتەوە. ئەم فیدراسیۆنە دەبێتە دەرفەتێک بۆ پاراستنی زمانی کوردی و گەیاندنی ئەدەبیاتی کورد بە کۆمەڵگەی رۆژئاوا."

دەریا خۆشناو جەختیشی کردەوە کە فیدراسیۆنەکە دەبێتە پاڵپشتێکی مەعنەوی بۆ ئەو نووسەرانەی بەهۆی سەرقاڵییەکانی ژیانەوە لە تاراوگە لە نووسین دابڕاون یاخود گۆشەگیر بوون، تاوەکو لەڕێگەی ئەم سەکۆیەوە بەرهەمەکانیان گرنگیی پێبدرێت.

ئەم ژنە نووسەرە لەبارەی بەشداریی ژنانی نووسەریش گوتی، "رێژەی بەشداریی ژنانی نووسەر لەم کۆنگرەیەدا 30%ـە، ئەگەرچی هێشتا وەک پێویست نییە، هیوا دەخوازین لە داهاتوودا ئامادەیی ژنان لە ناوەندە ئەدەبییەکاندا زیاتر بێت."

 

بابەتی پەیوەندیدار

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن
دیاسپۆرا23-10-2026

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە