Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیاسپۆرا

دادگای لەندەن گەنجێکی نەرویجی بە تاوانبار دەناسێنێت کە بۆ تۆڕێکی تاوانکاریی کاریکردووە

شەوقی کانەبی

شەوقی کانەبی

31-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شەوقی کانەبی
شەوقی کانەبی31-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن
دیاسپۆرا23-10-2026

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە

رووداو دیجیتاڵ

ئەم هەفتەیە لە لەندەن، دادگا گەنجێکی نەرویجیی بە تاوانبار ناساند لە هەوڵدان بۆ کوشتنی کەسێک بۆ تۆڕێکی تاوانکاریی کوردی. گەنجەکە ناوی یۆهانێس یاتلاندە و تەمەنی 19 ساڵە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی نەرویجی و بەریتانی و پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن دادگاکەی لەندەنەوە، یۆهانێس لە نەرویجەوە بۆ کوشتنی کەسێک نێردراوە بۆ دەوروبەری مانچێستەری بەریتانیا. بەڵام پێش ئەوەی لە نەرویج دەرچێت، پۆلیس ئاگاداربووە کە خەریکی چییە و دوو رۆژ دوای گەیشتنی بە بەریتانیا دەستگیرکراوە.

چیرۆکی ئەو گەنجە سەرنجڕاکێشە؛ ئەو لە نەرویج لەلایەن گەنجێکی دیکەوە کە تەمەنی 17 ساڵە و ئەویش دەستگیرکراوە، کراوەتە ئەندامی تۆڕی تاوانکاریی فۆکس ترۆت، کە سەرکردەکەی رەوا مەجیدە و لە سوێد بە "رێوییە کوردەکە" ناسراوە.

دادگا دەڵێت، ئەندامێتییەکەی و پێسپاردنی ئەرکی کوشتنەکە لە بەریتانیا لەلایەن کەسێکەوە بووە کە ناوی (عەلی شەهاب)ـە. عەلی شەهاب ماوەیەک پێش ئێستا لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا و رادەستی سوێد کرایەوە؛ لەوێش بە تۆمەتی ئەندامێتی لە فۆکس ترۆتدا لە زینداندایە.

گەنجە نەرویجییەکە پێش ئەوەی بێتە بەریتانیا، لای خۆشەویستەکەی باسی ئەوەیکردووە کە دەچێت یەکێک بکوژێت. کاتێک دەگاتە بەریتانیاش، دەمانچەیەک و دوو هەزار پاوەند پارەی کاشی پێدەدرێت، دەستبەجێ لەو هۆتێلەوە کە تێیدا دەمێنێتەوە، وێنەیەک بە دەمانچەکەوە بۆ خۆشەویستەکەی دەنێرێت و رۆژی دوای ئەوە دەستگیردەکرێت.

ئەمەش وادەکات نەزانرێت ئەو کەسەی بۆ کوشتنی چووبووە بەریتانیا کێ بووە. هەرچەندە دادگا بە تاوانبار ناساندوویەتی، بەڵام هێشتا دیارنییە سزای ئەو گەنجە نەرویجییە چی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن
دیاسپۆرا23-10-2026

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە