Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیاسپۆرا

زانیاری نوێ دەربارەی رووداوی گیانلەدەستدانی خێزانێکی کوردی دیاسپۆرا لە بولگاریا

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

01-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی01-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن
دیاسپۆرا23-10-2026

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە

رووداو دیجیتاڵ

یەکشەممەی رابردوو، خێزانێکی 4 کەسیی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ کوردستان، لە خاکی بولگاریا تووشی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ بوون؛ لە ئەنجامدا  گەنجێک و هاوژینەکەی و منداڵێکیان گیانیان لەدەستدا و کچێکی بچووکیان بە برینداری ڕزگاری بوو.

سوبحی گلی، باوکی گەنجەکە کە بە حەمە دوزی ناسراو بوو، لە ڕێگەی بەرنامەی " دیاسپۆڕا"ی تۆڕی میدیایی رووداو، وردەکاریی کاتی رووداوەکە و دۆخی تاقە نەوە ڕزگاربووەکەی خێزانەکەی ئاشکرا کرد.

لەبارەی تەندروستیی نەوە بچووکەکەی کە لە رووداوەکەدا زیندوو ماوەتەوە، گوتی، "تەندروستیی بەراورد بە پێشتر باشترە و لە نەخۆشخانەی شاری پلۆڤدیڤ لە بولگاریا لەژێر چاودێریدایە. بەهۆی ئەوەی کێشەی هەناسەدانی هەبوو، دکتۆرەکان ڕێگەیان نەدا بگوازرێتەوە، بەڵام هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی بە زووترین کات بیبەینەوە بۆ ئەڵمانیا."

سەبارەت بە رووداوەکە ، سوبحی گلی گوتی کە سەرەتا لە رێگە ئۆتۆمبێلەکەیان پەکیکەوتووە، بەڵام کوڕەکەی ئۆتۆمبێلێکی دیکەی لە ئەڵمانیا کڕیووەو دیسان بەڕێکەوتووە بەرەو کوردستان. دەربارەی کات و شوێنی رووداوەکەش گوتی، "تەنها 75 کیلۆمەتریان مابوو بگەنە ناو خاکی تورکیا، کەمێک پێش رووداوەکە کوڕەکەم ڤیدیۆیەکی بۆ ناردم و گوتی باوکە ئەوە من و منداڵەکان دانیشتووین و پشووێک دەدەین. دواتر بەرێکەوتوون و ڕوویدا و، لە شوێنی رووداوەکە کوڕەکەم و هاوژینەکەی و منداڵێکیان دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا، کچە شازدە ساڵانەکەشیان پەڕیبووە ناو دارستانێکی نزیک ڕێگەکە و کەوتبووە سەر دارێک ، بەوهۆیەوە پشتی شکاوەو، بەڵام بە خۆشبەختانە ڕزگاری بووە."

لەبارەی هێنانەوەی تەرمی قوربانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان، سوبحی گلی گوتی، "سوورم لەسەر ئەوەی تەرمەکانیان بهێنمەوە کوردستان، چونکە کوردستان وڵاتی خۆمانە. بەڵام لەبەر رێکاری دەرکردنی وەفاتنامەی ئەڵمانی بۆ پاراستنی مافەکانی ئەو منداڵە ڕزگاربووە لە داهاتوودا، پڕۆسەکە کەمێک کاتی پێویستەو هیوادارم هەفتەی داهاتوو بتوانین بیانهێنینەوە."

لە وەڵامی پرسیاری هاوکارییکردنی لەلایەن هاونیشتمانییانەوە، گوتی، "سوپاسی هاوسۆزیی هەموو خەڵکی کوردستان لە هەولێر، سلێمانی، کەرکووک و گەرمیان دەکەم. جەرگم سووتاوە و پێویستم بە هیچ هاوکارییەکی مادی نییە، تەنیا داوام لە هاونیشتمانییان ئەوەیە دوعا بۆ منداڵە ڕزگاربووەکەم بکەن تاوەکو سەلامەت بێت و ببێتە سەبوری بۆم."

بابەتی پەیوەندیدار

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن
دیاسپۆرا23-10-2026

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە