Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیاسپۆرا

پۆلیسی ئەڵمانیا تەقە لە مێردمنداڵێکی کوردی 14 ساڵان دەکات

شەوقی کانەبی

شەوقی کانەبی

21-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شەوقی کانەبی
شەوقی کانەبی21-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن
دیاسپۆرا23-10-2026

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە

رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی باڵکێشدا لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، هێزەکانی پۆلیس مێردمنداڵێکی کوردی تەمەن 14 ساڵەیان دایە بەر گوللە و بەسەختی برینداریان کرد. پۆلیس دەڵێت پێیانوابووە ئەو کەسە چەکدارێکی مەترسیدارە، بەڵام شایەتحاڵەکان و ناوەندی کوردی لە میونشن ئەو گێڕانەوەیە رەتدەکەنەوە و دەڵێن منداڵەکە تەنیا دەمانچەیەکی یاریی پێ بووە.


بەپێی بەدواداچوونەکانی بەرنامەی (دیاسپۆرا) لە تۆڕی میدیایی رووداو، مێردمنداڵەکە ناوی (عەبدولقادر ئۆزەر)ـە؛ باوکی خەڵکی مێردینی باکووری کوردستانە و دایکیشی خەڵکی رووهایە.

رووداوەکە رۆژی سێشەممە، 18ـی ئابی 2026، روویداوە.

بەگوێرەی گێرانەوەی پۆلیسی ناوچەکە، ئەو رۆژە پۆلیسی میونشن ئاگادارکراوەتەوە  کە پیاوێکی تەمەن 20 ساڵ بە چەکەوە لە ناوچەی (شڤابینگ)ـی میونشن لەنێو ترام  بیندراوە، بۆیە بە 80 پۆلیسەوە ناوچەکەیان گەمارۆ داوە.

هەر بە گوتەی پۆلیس، کاتێک مێردمنداڵەکە ئەوانی بینیوە، دەستی بۆ دەمانچەیەک بردووە کە خستبوویە بەر پشتێنی و رووی لەوان کردووە، ئەوانیش دەستبەجێ تەقەیان لێکردووە. بەڵام دواتر زانیویانە کە دەمانچەکە راستەقینە نییە و ئەوەی تەقەشیان لێکردووە پیاوێکی تەمەن 20 ساڵ نییە، بەڵکو مێردمنداڵێکە.

ناوەندی کوردی گێڕانەوەکەی پۆلیس رەتدەکاتەوە

لەبەرامبەردا، کامەران یەتەک، سەرۆکی ناوەندی کوردی لە میونشن، لەجیاتی ماڵباتی مێردمنداڵەکە قسەی بۆ بەرنامەی دیاسپۆرا کرد و گێڕانەوەکەی پۆلیسی رەتکردەوە.

کامەران یەتەک گوتی: "پۆلیس دەڵێت مێردمنداڵەکە شتێکی پێ بووە و گوایە گوێی بە قسەی پۆلیس نەداوە، بەڵام شایەتحاڵەکان دەڵێن دەمانچەی یاریی منداڵانی پێ بووە. هەروەها بە پۆلیسی گوتووە کە ئەمە تەنیا یارییە، بەڵام پۆلیس هەر تەقەی لێکردووە."

سەرۆکی ناوەندی کوردی زانیاریی زیاتری لەسەر کاتی رووداوەکە ئاشکرا کرد و دەڵێت: "فیشەکێک بەر پشتی عەبدولقادر کەوتووە، دوایی پۆلیس قاچی خستووەتە سەر سنگی و کەلەپچەی کردووە، لەکاتێکدا ئەو منداڵە بەسەختی بریندار بووە و کەوتووەتە سەر زەوی."

سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی مێردمنداڵەکە، کامەران یەتەک روونیکردەوە کە قۆڵی و ئێسکی شانی شکاوە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە. پزیشکەکان دەڵێن مەترسی لەسەر ژیانی نییە، بەڵام بۆ ئەوەی تووشی هەوکردن نەبێت، رێگە نادەن کەس سەردانی بکات.

لە کۆتاییدا یەتەک جەختی لەوە کردەوە کە وەک ناوەندی کوردی، بەدواداچوونی تووند بۆ ئەو کەیسە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن
دیاسپۆرا23-10-2026

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە