Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دلڤا شێخی

دلڤا شێخی

دیاسپۆرا

لەکۆبانێوە بۆ ئەڵمانیا؛ دلڤا شێخی بە خۆفێرکردنی زمانی ئەڵمانی خەونەکەی کردە راستی

شەوقی کانەبی

شەوقی کانەبی

21-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شەوقی کانەبی
شەوقی کانەبی21-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن
دیاسپۆرا23-10-2026

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە

رووداو دیجیتاڵ

کچە گەنجێکی خەڵکی کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان، دوای تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکانی شەڕ و کۆچبەری، توانیویەتی لە رێگەی ئینتەرنێت و بە شێوازی "خۆفێرکردن" زمانی ئەڵمانی فێربێت و بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندنی باڵا و بەدیهێنانی خەونەکانی، خۆی بگەیێنێتە ئەڵمانیا. 

دلڤا شێخی، کچێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە. سەرەڕای نالەباری باری گوزەران و ئاستەنگییەکانی شەڕ کە ناوچەکەی گرتبووەوە، کۆڵی نەدا و بڕیاری دا رێگەیەکی جیاواز بۆ داهاتووی خۆی بگرێتەبەر. ئەو هاونیشتمانییە دوای تەواوکردنی قۆناخی ئامادەیی، ئامانجی ئەوە بوو خوێندنی زانکۆ لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەورووپا درێژەپێبدات.

دلڤا چیرۆکی گەیشتنی بە ئەڵمانیا لە رێگەی خوێندنەوە بۆ (دیاسپۆرا) دەگێڕێتەوە و دەڵێ: "من وەک کچێکی شاری کۆبانێ، خواستم هەبوو کارێکی جیاواز بکەم و بڕیارێکی ئازایانە بدەم، تاوەکو بسەلمێنم کە ئێمەش دەتوانین بگەینە زانکۆکانی دەرەوە. سەرەڕای ئەوەی سنووردارکردن و ئاستەنگی زۆر هەبوون، بەڵام گرنگ بوو بەردەوام بین و دەستبەردار نەبین."

چیرۆکی دلڤا پڕە لە زەحمەتی و ئاستەنگی؛ لە شەڕی کۆبانێدا خێزانەکەی بەرەو شاری هەولێر ئاوارە بوون. دوای رزگارکردنی کۆبانێ، گەڕانەوە شارەکەیان و تاوەکو پۆلی یازدەیەم بە زمانی کوردی خوێندی و دواتر بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناو

وەرچەرخانی ژیانی ئەو کچە کاتێک دەستی پێکرد کە بڕیاری دا بچێتە ئەڵمانیا. لە کۆبانێ هیچ خولێکی فێربوونی زمانی ئەڵمانی یان ئاسانکارییەک بۆ وەرگرتنی ڤیزەی خوێندن بەردەست نەبوو. دلڤا بەبێ ئەوەی بچێتە هیچ خولێک یان مامۆستای هەبێت، لە ماڵەوە و بە رێگەی ئینتەرنێت دەستی بە خوێندنی زمانی ئەڵمانی کرد.

ئەو هاونیشتمانییە هەنگاو بە هەنگاو سەرجەم قۆناخەکان دەبڕێ و دواتر بە ڤیزەی خوێندن خۆی دەگەیێنێتە ئەڵمانیا. 

ئێستا دلڤا لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا دەژی و لە زانکۆی دویسبۆرگ-ئێسن گەیشتووەتە ئامانجەکەی و رەزامەندی خوێندنی وەرگرتووە. وێنەی زانکۆی دویسبۆرگ کە رۆژانێک لە کۆبانێدا تەنیا خەونێک بوو بۆی، ئێستا بووەتە واقیع و لە هەمان زانکۆ لە بەشی پزیشکی وەرگیراوە؛ هاوکات لەگەڵ خوێندنەکەی لە بواری وەرگێڕانیشدا دەستی بە کارکردن کردووە.

دلڤا شێخی باسی ئامانجی داهاتووی دەکات و دەڵێ: "ئامانجی سەرەکیم دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەکەم ئەوەیە کە سوودێک بە وڵاتەکەم بگەیێنم. دەمەوێ کارێک بکەم کە خێزانەکەم و وڵاتەکەم سەریان بە من بەرز بێت."

بابەتی پەیوەندیدار

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن
دیاسپۆرا23-10-2026

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە