Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیاسپۆرا

دادگەیەکی بەریتانیا گەنجێکی کورد لە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بێتاوان دەکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

28-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ28-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن
دیاسپۆرا23-10-2026

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە

رووداو دیجیتاڵ

لە دادگەیەکی بەریتانیا، گەنجێکی کوردی تەمەن 24 ساڵ کە پیشەی سەرتاشە، لە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک بێتاوان دەرچوو. دادگە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە سکاڵاکار "راست ناکات" و بەڵگە و گوتەکانی گەنجە کوردەکە باوەڕپێکراون.

وردەکاریی رووداوەکە و سکاڵاکە

رووداوەکە لە شاری کۆڤەنتری لە بەریتانیا روویداوە و دانیشتنی دادگاش لە رۆژانی رابردوودا لە دادگەی واریک (Warwick)ـی ئینگلتەرا بەڕێوەچوو. بەگوێرەی دۆسیەکە، ژنێک (کە دادگە ناوەکەی پاراستووە) سکاڵای لەسەر گەنجێکی کورد بەناوی (جەواد هـ.) تۆمارکردووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لەنێو سەرتاشخانەکەیدا دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەری.

ژنەکە لە گوتەکانیدا بۆ دادگە رایگەیاندووە، لەگەڵ هاوڕێیەکی بۆ مەبەستی دۆزینەوەی کار چوونەتە سەرتاشخانەکە. دوای ئەوەی هاوڕێکەی چووەتە دەرەوە و دوایین کڕیاریش سەرتاشخانەکەی جێهێشتووە، جەواد پێیگوتووە بچنە ژووری پشتەوەی دوکانەکە بۆ واژۆکردنی گرێبەستی کار، بەڵام لەوێ بە زۆر ماچی کردووە و، لە کۆتاییشدا بەبێ رەزامەندیی خۆی دەستدرێژی کردووەتە سەری.

بەرگریی گەنجە کوردەکە

لە بەرامبەردا، جەواد کە خەڵکی باشووری کوردستانە و لە رێگەی وەرگێڕێکی کوردەوە قسەی بۆ دادگە دەکردووە، سەرجەم تۆمەتەکانی رەتکردەوە. ئەو بە دادگەی گوتووە کە قسەکانی ئەو ژنە دوورن لە راستییەوە و پێشتر پەیوەندییان پێکەوە هەبووە.

جەواد ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو رۆژە ژنەکە بۆ گرێبەستی کار نەچووەتە ئەوێ، بەڵکو کاتێک کڕیارەکە رۆیشتووە و تەنیا ماونەتەوە، ژنەکە خۆی چووەتە ژووری پشتەوە، لە دواوە باوەشی لێداوە و پێی گوتووە: "زۆر بیرمکردبووی".

بڕیاری کۆتایی دادگە

بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، گەنجە کوردەکە لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بەهۆی ئەو تۆمەتەوە دەستگیرکرابوو. دوای گوێگرتن لە هەردوو لا، دادوەر و دەستەی سوێندخۆران بڕیاری بێتاوانییان بۆ جەواد دەرکردووە.

هاوکات دادوەر لە کاتی خوێندنەوەی حوکمی کۆتاییدا، ستایشی جەوادی کردووە کە لەگەڵ پۆلیس هاوکارییەکی باشی کردووە و زۆر راستگۆیانە بەڵگەکانی خستووەتە بەردەم دادگا و دەستەی سوێندخۆران، بەمەش بۆ دادگا سەلمێندرا کە سکاڵاکار راست ناکات و تۆمەتبارەکە بێتاوانە.

بابەتی پەیوەندیدار

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن
دیاسپۆرا23-10-2026

رێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا داوا دەکەن هاونیشتمانییان لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی داهاتوودا بەشدار نەبن

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

ژمارەیەک پەناخواز لە شاری کۆیلنی ئەڵمانیا مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە
دیاسپۆرا23-10-2026

حکومەتی هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات شوێنی پەناخوازان بکەنەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە