Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیاسپۆرا

ئەکادیمییەکی کورد لە ئەڵمانیا ئەلفوبێیەکی تایبەتی بۆ زمانی کوردی دروست دەکات

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

24-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی24-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

خوێندکارێکی کورد لە پۆڵەندا داهێنانێکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ دەکات
دیاسپۆرا24-10-2026

خوێندکارێکی کورد لە پۆڵەندا داهێنانێکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ دەکات

دەرهێنەرێکی کورد لە ئەڵمانیا سینەمای کوردی دەباتە ئاستێکی جیهانی
دیاسپۆرا24-10-2026

دەرهێنەرێکی کورد لە ئەڵمانیا سینەمای کوردی دەباتە ئاستێکی جیهانی

بیرەوەرییەکانی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان لە کتێبێکی مامۆستا درەخشاندا
دیاسپۆرا24-10-2026

بیرەوەرییەکانی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان لە کتێبێکی مامۆستا درەخشاندا

رووداو دیجیتاڵ

دکتۆر محەممەد ساڵح یونس، سەرمایەدار و ئەکادیمییەکی کوردە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، ئەلفوبێیەکی تایبەتی بۆ زمانی کوردی دروستکردووە و باس لەوە دەکات، تەنها خۆی دەتوانێت پێی بنووسێت.

بیرۆکەی دروستکردنی ئەو ئەلفوبێیە بۆ کاتی شۆڕشی کوردستان دەگەڕێتەوە، کە ناچاربووە بە کۆد نامە بنووسێت و بینێرێت بۆ پێشمەرگە. ئەو سەردەمە کە مامی پێشمەرگە بووە، ناچاربووە نامە بە کۆد و نهێنی بنووسێت، دوای راپەڕین بیری لەوە کردووەتەوە ئەو کۆد و هێمایانە بکاتە ئەلفوبێیەکی تایبەتی زمانی کوردی.

دکتۆر محەممەد ناوی ئەلفوبێیەکەی ناوە "ئەلفوبێی کوردلاندی" و پێیوایە دەکرێت ببێتە موڵکی هەموو کورد، کە هەر زاراوەیەکیان هەبێت دەتوانن پێی بنووسن. گوتیشی، "با ئێمەش وەکو هەموو میللەتانی دیکە ئەلفوبێی تایبەتی خۆمان هەبێت."

ئەو ئەلفوبێیەی کە دکتۆر محەممەد دروستی کردووە لە 24 پیت پێکدێت و خۆی دەتوانێت پێی بنووسێت، لە بەرامبەریشدا روونیکردووەتەوە، هەر پیت و ئاماژەیەک بەرامبەر چییە و چ مانایەکی هەیە. دکتۆر محەممەد، هیچ کێشەیەکی لەگەڵ بوونی ئەلفوبێی لاتینی و عەرەبیدا نییە، بەڵام دەیەوێت ئەلفوبێیەک هەبێت هەموو کورد پێی بنووسن.

دکتۆر محەممەد دەڵێت، هەمیشە ویستوویەتی شتێک بکات کەسی دیکە پێش ئەو نەیکردبێت و پێیوایە ئەو هەنگاوێکی هاویشتووە دەکرێت لە داهاتوودا پێشبخرێت و بکرێتە ئەلفوبێی کوردی.

بابەتی پەیوەندیدار

خوێندکارێکی کورد لە پۆڵەندا داهێنانێکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ دەکات
دیاسپۆرا24-10-2026

خوێندکارێکی کورد لە پۆڵەندا داهێنانێکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ دەکات

دەرهێنەرێکی کورد لە ئەڵمانیا سینەمای کوردی دەباتە ئاستێکی جیهانی
دیاسپۆرا24-10-2026

دەرهێنەرێکی کورد لە ئەڵمانیا سینەمای کوردی دەباتە ئاستێکی جیهانی

بیرەوەرییەکانی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان لە کتێبێکی مامۆستا درەخشاندا
دیاسپۆرا24-10-2026

بیرەوەرییەکانی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان لە کتێبێکی مامۆستا درەخشاندا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە