Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

د. ترەیدەر

د. ترەیدەر: نرخی زێڕ زیاتر دادەبەزێت

زانیار بەهادین

زانیار بەهادین

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زانیار بەهادین
زانیار بەهادین22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

د. ترەیدەر: خۆپیشاندانەکان پشکی 600 کۆمپانیای گەورەی ئەورووپایان بە نزیکەی 1% کەمکردووەتەوە
د. ترەیدەر20-10-2026

د. ترەیدەر: خۆپیشاندانەکان پشکی 600 کۆمپانیای گەورەی ئەورووپایان بە نزیکەی 1% کەمکردووەتەوە

د. ترەیدەر: نرخی بیتکۆین و یۆریۆ دادەبەزن
د. ترەیدەر18-10-2026

د. ترەیدەر: نرخی بیتکۆین و یۆریۆ دادەبەزن

35 دۆلار بۆ ئۆنسەیەک زیو... د. ترەیدەر: نرخی زێڕ و زیو زیاتر دادەبەزن
د. ترەیدەر15-10-2026

35 دۆلار بۆ ئۆنسەیەک زیو... د. ترەیدەر: نرخی زێڕ و زیو زیاتر دادەبەزن

رووداو دیجیتاڵ


نرخی زێڕ لە کەمتر لە 24 کاژێردا نزیکەی 50 دۆلار دابەزی. د. ترەیدەر دەڵێت، نرخی زێڕ زیاتر دادەبەزێت. 


ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی تشرینی یەکەمی 2026، نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ بۆ کەمتر لە 4090 دۆلار دابەزی، بەوپێیەش نزیکەی 50 دۆلار لە بەهای خۆی لەدەستداوە.

د. محەممەد ئەمین، پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان، کە بە "د. ترەیدەر ناسراوە" لە شرۆڤەی نرخی زێڕ لەگەڵ محەممەد شێخ فاتیح، پێشكێشکاری ئابووری رووداو رایگەیاند، دابەزینەکەی نرخی زێڕ پەیامێکی سیاسی و ئابووری بووە کە دەکرێت بەمزوانە شەڕ و ناسەقامگیرییەکانی ناوچەکە دەستپێبکاتەوە. 

باسی لەوەشكرد، گۆڕانکارییەکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بازاڕ نائومێد بووە لە بە ئەنجام گەیشتنی گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا. 

ئەگەرچی شرۆڤەکانی بانکی ANZ پێشبینی دەکات ساڵی 2027 نرخی ئۆنسیەک زێڕ بگاتە 5 هەزار دۆلار، بەڵام د. ترەیدەر پێشبنی کرد زێڕ نرخی خوارتر لە نرخی ئێستاش ببینێت. 

لە مامەڵەکانی رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ بە رێژەی 0.4% بەرزببووەوە و کۆتایی بە زنجیرە دابەزینەکانی سێ رۆژی پێشووی خۆی هێنابوو، بەڵام دواتر رووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی فرۆشتن بووەوە، پاش ئەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەڕەشەی پەکخستنی خستنەڕووی وزە و درێژەکێشانی هەڵاوسانیان دروستکرد.

پێشبینییەکان بۆ ئەوەی بانکی ناوەندی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی 27 و 28ـی ئەم مانگەدا رێژەی سوودی بانکی وەک خۆی بهێڵێتەوە بە بەهێزی ماونەتەوە، بە جۆرێک ئێستا بازاڕەکان ئەگەری کەمتر لە 17% دادەنێن بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی سوود لەم مانگەدا. سەرەڕای ئەوەش، هەڵاوسان هێشتا لە سەرووی ئاستی ئامانجکراوی 2%ـی بانکەکەیە. 

 

بابەتی پەیوەندیدار

د. ترەیدەر: خۆپیشاندانەکان پشکی 600 کۆمپانیای گەورەی ئەورووپایان بە نزیکەی 1% کەمکردووەتەوە
د. ترەیدەر20-10-2026

د. ترەیدەر: خۆپیشاندانەکان پشکی 600 کۆمپانیای گەورەی ئەورووپایان بە نزیکەی 1% کەمکردووەتەوە

د. ترەیدەر: نرخی بیتکۆین و یۆریۆ دادەبەزن
د. ترەیدەر18-10-2026

د. ترەیدەر: نرخی بیتکۆین و یۆریۆ دادەبەزن

35 دۆلار بۆ ئۆنسەیەک زیو... د. ترەیدەر: نرخی زێڕ و زیو زیاتر دادەبەزن
د. ترەیدەر15-10-2026

35 دۆلار بۆ ئۆنسەیەک زیو... د. ترەیدەر: نرخی زێڕ و زیو زیاتر دادەبەزن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە