وەبەرهێنانەکانی پێرڵ پێترۆلیۆم لە کوردستان دەگاتە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار
بەپێی راپۆرتێکی نوێ کە لەلایەن کۆمپانیای PwC بڵاوکراوەتەوە، کۆمپانیای پێرڵ پێترۆلیۆم (Pearl Petroleum) بەنیازە لە نێوان ساڵانی 2026 بۆ 2035 بڕی 10.2 ملیار دۆلاری ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان دا وەبەرهێنان بکات، ئەمەش بەئامانجی دوو هێندەکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە 750 ملیۆن پێ سێجای پێوانەیی لە رۆژێکدا (MMscfd) بۆ ئاستێکی پێشەنگ کە دەگاتە 1,650 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا.
گازی ئەم پڕۆژەیە سووتەمەنی بۆ زیاتر لە 80٪ی کارەبای بەرهەمێنراو لە ناو هەرێمی کوردستان دا دابین کردووە، کە زیاتر لە 6.4 ملیۆن کەس لێی سوودمەند بوون. بە هەنگاو نان بەرەو ساڵانی 2026–2035، فراوانکردنی کارەکانی هەڵسەنگاندن لە چەمچەماڵ و کۆرمۆر بە شێوەیەکی سیستماتیکی پشتبەستنی پیشەسازی ناوخۆیی بە سووتەمەنیی وەک نەوتی خاو و بەنزین وگاز بنبڕ دەکات، بەمەش ژینگە و تەندروستی دارایی هەرێمی کوردستان لە هەمان کاتدا دەپارێزرێت.
د. شوان شەرعی، مامۆستای زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی و لێکۆڵەر لە ناوەندی زیا جەعفەر بۆ وزە لە کاتی بەشداریکردنی لەم بووڵتەنی ئابووریدا رایگەیاند، پێدانی سیستمی بەرگری دژە درۆن بە هەرێمی کوردستان لە کۆنگرێسی ئەمریکایە، بەڵام هەوڵ دەدرێت کۆنترۆڵی سیستمەکە لە دەستی بەغدا بێت.


