Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئالپئەرسلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا

ئالپئەرسلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا

ئابووری

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

19-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ19-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

مۆسکۆ: دوای واژۆکردنی گرێبەستەکان لە ماوەی 15 بۆ 20 رۆژدا گازوایلی رووسیا دەگاتە ئەمریکا
ئابووری19-10-2026

مۆسکۆ: دوای واژۆکردنی گرێبەستەکان لە ماوەی 15 بۆ 20 رۆژدا گازوایلی رووسیا دەگاتە ئەمریکا

رووداو دیجیتاڵ

 وەزیری وزەی تورکیا رۆژی یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2026 رایگەیاند وڵاتەکەی پشکێک لەو گازوایلە  بەدەستدەهێنێت کە رووسیا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەناردەی بازاڕەکانی جیهانی دەکات.


ئالپئەرسلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد رێککەوتنەکەی واشنتن و مۆسکۆ گرنگییەکی یەکلاکەرەوەی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی وزەی تورکیا هەیە.

ئەنقەرە بۆ دابینکردنی بەشێکی گەورەی پێداویستییەکانی وزە پشت بە رووسیا، ئێران و ئازەربایجان دەبەستێت؛ هاوکات لە هەوڵی ئەوەشدایە لە رێگەی رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا و هاوبەشەکانی دیکە، سەرچاوەکانی وزەی خۆی هەمەچەشن بکات.

وەزیری وزەی تورکیا لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی، "لە مانگەکانی رابردوودا و لەگەڵ سەرهەڵدانی کێشەکان، رووسیا هەناردەکردنی گازوایلی سنووردارکرد، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ ترەمپ، و لە رێگەی ئەو گفتوگۆیانەی ئەنجاممان دان، پشکێک لەو گازوایلە بۆ تورکیا مسۆگەر دەکەین." 

وەزیری وزەی تورکیا وردەکاریی زیاتری لەبارەی بڕەکەی ئاشکرا نەکرد. 

هاوکات بایراکتار ئاشکرای کرد تورکیا پلانی هەیە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2028دا دووەمین سەکۆی سەرئاوکەوتووی بەرهەمهێنانی گاز بخاتە گەڕ، روونیکردەوە  سەکۆیەکە کۆی بەرهەمهێنانی رۆژانەی گازی تورکیا لە دەریای رەشدا بۆ 45 ملیۆن مەتر سێجا بەرزدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

مۆسکۆ: دوای واژۆکردنی گرێبەستەکان لە ماوەی 15 بۆ 20 رۆژدا گازوایلی رووسیا دەگاتە ئەمریکا
ئابووری19-10-2026

مۆسکۆ: دوای واژۆکردنی گرێبەستەکان لە ماوەی 15 بۆ 20 رۆژدا گازوایلی رووسیا دەگاتە ئەمریکا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە