Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوت. وێنە: AFP

کێڵگەیەکی نەوت. وێنە: AFP

ئابووری

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

مۆسکۆ: دوای واژۆکردنی گرێبەستەکان لە ماوەی 15 بۆ 20 رۆژدا گازوایلی رووسیا دەگاتە ئەمریکا
ئابووری19-10-2026

مۆسکۆ: دوای واژۆکردنی گرێبەستەکان لە ماوەی 15 بۆ 20 رۆژدا گازوایلی رووسیا دەگاتە ئەمریکا


رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە نزیک بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا مامەڵەی پێوەدەکریت. بازرگانان لە لایەک هەڵسەنگاندن بۆ مەترسیی هێرشە نوێیەکانی ئێران بۆ سەر هێڵەکانی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز دەکەن و لە لایەکی دیکەشەوە چاودێریی بووژانەوەی هەناردەی نەوتی کەنداو دەکەن.


نرخی نەوتی برێنت، ئەمڕۆ سێشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 26 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 109 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت کە لە نزیک بەرزترین ئاستیەتی لە دوای مانگی ئایارەوە.

نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش 48 سەنت بەرزبووەوە و یەک بەرمیلی بە 104 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

محەممەد رەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، تاران هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەمدا نییە جگە لە سەپاندنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر تەنگەی هورمزدا بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی. عارف لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ میخائیل میشوستین، سەرۆکوەزیرانی رووسیا لە تاجیکستان، ئاماژەی بەوەش کرد کە واشنتن بەرپرسیارە لە بارودۆخی ئێستا و دەبێت باجی لێکەوتەکانی لەئەستۆ بگرێت.

سەرەڕای گرژییەکان، هەناردەکردنی نەوتی خاو لە کەنداوەوە بە شێوەیەکی خێرا بەردەوامە. کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوت لە رێگەی تەنگەی هورمزەوە بۆ نزیکەی 80%ـی ئاستی پێش جەنگ بەرزبووەتەوە، هەرچەندە هەناردەی بەرهەمە پاڵێوراوەکان هێشتا سنووردارە.

سەرەڕای ئەوەش، شرۆڤەکارانی بانکی (ANZ) هۆشدارییان داوە کە ئەم بەرزبوونەوەیە بەهۆی هێرشە نوێیەکان بۆ سەر کەشتییەکان رەنگە بەردەوام نەبێت و هەناردەی نەوت لەوانەیە جارێکی دیکە خاو ببێتەوە. 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، حووسییەکان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە چەندین دامەزراوەی وزە، فڕۆکەخانە و پێگەی سەربازیی سعودیەیان کردووەتە ئامانج، لەنێویاندا دامەزراوەیەکی ئارامکۆ لە یەنبوع، کێڵگەی نەوتی شەیبە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ریاز و فڕۆکەخانەی ئەبها.

 

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

مۆسکۆ: دوای واژۆکردنی گرێبەستەکان لە ماوەی 15 بۆ 20 رۆژدا گازوایلی رووسیا دەگاتە ئەمریکا
ئابووری19-10-2026

مۆسکۆ: دوای واژۆکردنی گرێبەستەکان لە ماوەی 15 بۆ 20 رۆژدا گازوایلی رووسیا دەگاتە ئەمریکا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە