Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: دەستپێکردنی کارەکانی ئەنجوومەنی بازرگانیی عێراقی–ئەمریکی لە بەغدا

وێنە: دەستپێکردنی کارەکانی ئەنجوومەنی بازرگانیی عێراقی–ئەمریکی لە بەغدا

ئابووری

وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی ئەنجوومەنی بازرگانیی عێراقی–ئەمریکی راگەیاند

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

جەمال کۆچەر: وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە 12.70٪ی دامەزراندنەکان بۆ هەرێمی کوردستان بێت
ئابووری22-10-2026

جەمال کۆچەر: وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە 12.70٪ی دامەزراندنەکان بۆ هەرێمی کوردستان بێت

وەزارەتى نەوت بۆ رووداو: بەرهەمهێنانى گاز رۆژانە گەیشتووەتە 3 ملیار پێ سێجا
ئابووری22-10-2026

وەزارەتى نەوت بۆ رووداو: بەرهەمهێنانى گاز رۆژانە گەیشتووەتە 3 ملیار پێ سێجا

عێراق و ئێکسۆن مۆبیل لێکتێگەیشتننامەیەکیان واژۆ کرد
ئابووری22-10-2026

عێراق و ئێکسۆن مۆبیل لێکتێگەیشتننامەیەکیان واژۆ کرد

  رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بازرگانیی عێراق، دەستپێکردنی کارەکانی ئەنجوومەنی بازرگانیی عێراقی–ئەمریکی لە بەغدا راگەیاند.


محەممەد حەنوون، راوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، کە بە نوێنەرایەتیی مستەفا نەزار جومعە، وەزیری بازرگانیی عێراق، ئێوارەی دوێنێ کارەکانی ئەنجوومەنەکەی لە بەغدا کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (22ی تشرینی یەکەمی 2026)ی راگەیاند،" ئامانجەکەی دامەزراندنی هاوبەشییەکی ئابووریی بەهێز و هاندانی کۆمپانیا ئەمریکییەکانە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکاندا".

لە رێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک بەرپرسی حکومی، نوێنەرانی نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە عێراق، بازرگانان، نوێنەرانی یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکان، کەرتی تایبەتی هەردوو وڵات و بەڕێوەبەرانی گشتیی فەرمانگەکانی پەیوەندییە ئابوورییەکان و کەرتی تایبەت لە وەزارەتی بازرگانی ئامادە بوون.

محەممەد حەنوون لە گوتاری فەرمیی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، راگەیاندنی ئەم ئەنجوومەنە هەنگاوێکی ستراتیژیی گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن. 


حەنوون باسی لەوەش کرد، کە عێراق خاوەنی پێگەیەکی جوگرافیی ستراتیژی، سەرچاوەی سرووشتی و مرۆیی و بازاڕێکی فراوانە، ئەمەش دەرفەتی راستەقینە دەخاتە بەردەم ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت هاوبەشیی درێژخایەن پێکبهێنن.

روونیشی کردەوە، دیدگای حکومەت ئەوەیە کە هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی باوەوە بەرەو نیشتەجێکردنی پیشەسازی و تەکنەلۆژیا، مەشقپێکردن و گەشەپێدانی توانای کارمەندانی عێراقی هەنگاو بنێت. هەروەها دەرگای کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ کەرتی پیشەسازی، کشتوکاڵ، تەندروستی، تەکنەلۆژیا، ژێرخان و خزمەتگوزارییە لۆجستییەکان واڵا بکرێت.

هەر لە گوتارەکەدا تیشک خرایە سەر پێشانگەی نێودەوڵەتیی بەغدا وەک دەروازەیەکی زیندوو، کە دەتوانێت ئامادەیی کۆمپانیا ئەمریکییەکان و هاوبەشییان لەگەڵ کەرتی تایبەتی عێراق پتەوتر بکات.


بەپێی داتاکانی نووسینگەی سەرژمێریی ئەمریکا (US Census Bureau)، قەبارەی ساڵانەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات بەشێوەیەکی گشتی لەنێوان 8 بۆ 10 ملیار دۆلاردایە، بەڵام ئەم ژمارەیە بەپێی بەرزونزمیی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

بەهای هەناردەی عێراق بۆ ئەمریکا ساڵانە لەنێوان 6 بۆ 8 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت. زیاتر لە 95% بۆ 98%ی تەواوی هەناردەکراوەکانی عێراق بۆ ئەمریکا لە نەوتی خاو پێکدێت.  عێراق لە چەندین ساڵی رابردوودا یەکێک بووە لە دابینکەرەکانی نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکانی ئەمریکا.

بەهای هەناردەی ئەمریکا بۆ عێراق بەگشتی ساڵانە لەنێوان 1.5 بۆ 2.5 ملیار دۆلاردایە. کەلوپەلە سەرەکییەکان بریتین لە ئامێر و کەلوپەلی تەکنیکی بۆ کەرتی نەوت و گاز؛ فڕۆکە، ئۆتۆمبێل و ئامێری گواستنەوەی قورس و پارچەی یەدەگ؛ کەلوپەل و پێداویستییە پزیشکی و دەرمانسازییەکان؛ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان (بەتایبەت برنج، دانەوێڵە و گەنم) و خزمەتگوزارییە ئەندازیاری و ئەمنییەکان.

پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر بنەمای "رێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی" کار دەکەن، کە لە ساڵی 2008 واژۆ کراوە، بەشێکی تایبەتە بە پەرەپێدانی بازرگانی و وەبەرهێنان. هەروەها رێککەوتنی بازرگانی و وەبەرهێنان (TIFA)، کۆبوونەوە و دیالۆگی بەردەوام هەیە بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم گومرگ و دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراو بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان.

کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا وەک ExxonMobil، Chevron، Baker Hughes، GE Vernova لە بواری وزە و کارەبا، شانبەشانی کۆمپانیاکانی کەرتی تەندروستی و تەکنەلۆژیا رۆڵی بەرچاویان لە ئابووریی عێراقدا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

جەمال کۆچەر: وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە 12.70٪ی دامەزراندنەکان بۆ هەرێمی کوردستان بێت
ئابووری22-10-2026

جەمال کۆچەر: وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە 12.70٪ی دامەزراندنەکان بۆ هەرێمی کوردستان بێت

وەزارەتى نەوت بۆ رووداو: بەرهەمهێنانى گاز رۆژانە گەیشتووەتە 3 ملیار پێ سێجا
ئابووری22-10-2026

وەزارەتى نەوت بۆ رووداو: بەرهەمهێنانى گاز رۆژانە گەیشتووەتە 3 ملیار پێ سێجا

عێراق و ئێکسۆن مۆبیل لێکتێگەیشتننامەیەکیان واژۆ کرد
ئابووری22-10-2026

عێراق و ئێکسۆن مۆبیل لێکتێگەیشتننامەیەکیان واژۆ کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە