Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: ساتی واژۆکردنی لێکتێگەیشتننامەی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی

وێنە: ساتی واژۆکردنی لێکتێگەیشتننامەی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی

ئابووری

عێراق و ئێکسۆن مۆبیل لێکتێگەیشتننامەیەکیان واژۆ کرد

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەولێر نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 100 دینار دابەزی
ئابووری22-10-2026

لە هەولێر نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 100 دینار دابەزی

یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق 24% کەمیکردووە و قەرزی ناوخۆیی گەیشتووەتە 113 تریلیۆن دینار
ئابووری22-10-2026

یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق 24% کەمیکردووە و قەرزی ناوخۆیی گەیشتووەتە 113 تریلیۆن دینار

وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی ئەنجوومەنی بازرگانیی عێراقی–ئەمریکی راگەیاند
ئابووری22-10-2026

وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی ئەنجوومەنی بازرگانیی عێراقی–ئەمریکی راگەیاند

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لێکتێگەیشتننامەیەکیان بۆ جێبەجێکردنی قۆناخی دووەمی پڕۆژەی وەبەرهێنانی ئاوی دەریا و پەرەپێدانی کێڵگەی مەجنوون واژۆ کرد. وەزیری نەوتی عێراق دەڵێ: "لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا دەگەینە رێککەوتنی کۆتایی و ئامادەکردنی رەشنووسی گرێبەستێک کە مۆدێلی هونەری و مۆدێلی ئابووری لەخۆبگرێت". 


باسم محەممەد عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق راگەیاند، لێکتێگەیشتننامەیەک لە نێوان وەزارەتی نەوت (بە نوێنەرایەتیی کۆمپانیای نەوتی بەسرە) و کۆمپانیای ئەمریکی ئێکسۆن مۆبیل واژۆ کرا. 

بە گوتەی وەزیری نەوت، ئەم لێکتێگەیشتننامەیە (کە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2026 واژۆ کرا) تایبەتە بە قۆناخی دووەمی پڕۆژەی بەکارهێنان و وەبەرهێنانی ئاوی دەریا بۆ بەرزکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی پاڵەپەستۆی کێڵگە نەوتییەکان بە قەبارەی 2 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. ئەم بڕەش دەخرێتە سەر قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکە، کە لەلایەن کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسییەوە بە توانای 5 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا جێبەجێ دەکرێت. 

عەبادی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ستراتیژی حکومەتی عێراقدایە بۆ راکێشانی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان، بەتایبەتی کۆمپانیا ئەمریکییەکان، بەهۆی لێهاتوویی، توانای پیشەیی و گواستنەوەی تەکنەلۆژیا و راهێنانی ستافی ناوخۆیی عێراق. 

وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەش کرد کە ئامادەیی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی وەک ئێکسۆن مۆبیل، شێڤرۆن، کۆنۆکۆ فلیپس، کەی بی ئار، هالیبێرتن و شلەمبێرگەر ئەو پەیامە دەگەیێنێت، کە عێراق ژینگەیەکی لەبار و سەرنجڕاکێشە بۆ وەبەرهێنانی بیانی. 

هەر لە وتەکانیدا باسی لەوەکرد، "کە کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل لێکتێگەیشتنی هەیە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی مەجنوون و ژێرخانی پەیوەست بە هەناردەکردن، پێشبینیش دەکرێت لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی و رەشنووسی گرێبەستێکی تەواو کە لایەنی هونەری و ئابووری لەخۆبگرێت و بەرژەوەندیی هەردوولا دەستەبەر بکات." 

وەزیری نەوتی عێراق هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، کە وەزارەتی نەوت پاڵپشتی لە هەموو ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانە دەکات، کە لە عێراق کار دەکەن؛ چ ئەمریکی، ئەورووپی یان چینی بن، بە ئامانجی بووژاندنەوەی ئابووری، رەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و دابینکردنی داهاتی پێویست بۆ پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان. 

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەولێر نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 100 دینار دابەزی
ئابووری22-10-2026

لە هەولێر نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 100 دینار دابەزی

یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق 24% کەمیکردووە و قەرزی ناوخۆیی گەیشتووەتە 113 تریلیۆن دینار
ئابووری22-10-2026

یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق 24% کەمیکردووە و قەرزی ناوخۆیی گەیشتووەتە 113 تریلیۆن دینار

وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی ئەنجوومەنی بازرگانیی عێراقی–ئەمریکی راگەیاند
ئابووری22-10-2026

وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی ئەنجوومەنی بازرگانیی عێراقی–ئەمریکی راگەیاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە