Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فۆتۆ : بڵند تاهیر

فۆتۆ : بڵند تاهیر

ئابووری

یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق 24% کەمیکردووە و قەرزی ناوخۆیی گەیشتووەتە 113 تریلیۆن دینار

هەستیار قادر

هەستیار قادر

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەولێر نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 100 دینار دابەزی
ئابووری22-10-2026

لە هەولێر نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 100 دینار دابەزی

وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی ئەنجوومەنی بازرگانیی عێراقی–ئەمریکی راگەیاند
ئابووری22-10-2026

وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی ئەنجوومەنی بازرگانیی عێراقی–ئەمریکی راگەیاند

جەمال کۆچەر: وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە 12.70٪ی دامەزراندنەکان بۆ هەرێمی کوردستان بێت
ئابووری22-10-2026

جەمال کۆچەر: وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە 12.70٪ی دامەزراندنەکان بۆ هەرێمی کوردستان بێت

 

رووداو دیجیتاڵ 

یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق گەیشتووەتە 65.8 ملیار دۆلار و لە ماوەی 10 مانگدا 24.14%ی ئەو یەدەگە کەمیکردووە، لە هەشت مانگی سەرەتاى ئەم ساڵ قەرزی نێوخۆیی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 113 تریلیۆن دینار و بەراورد بە سەرەتای ساڵ 23.9 تریلیۆن دینار زیادیکردووە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری بانکی ناوەندیی عێراق، یەدەگەکە تاوەکو یەکی تشرینی یەکەم گەیشتووەتە 98 تریلیۆن و 810 ملیار دینار، کە بە شکاندنەوەی بە نرخی فەرمیی دۆلار کە 150 هەزار دینارە یان نرخی فەرمی دیاریکراو)، گەیشتووەتە 65.8 ملیار دۆلار.

ئەو یەدەگەی بانکی ناوەندی قەواڵە و پارەی کاش و زێڕ دەگرێتەوە، بەهۆی گۆڕانکاری لە بەهای زێڕ بەراورد بە مانگی ئەیلوول زیاتر لە 100 ملیار دینار بەهای یەدەگی زێڕی بانکەکە زیادی کردووە.

بەراورد بە مانگی ئەیلوول، بەهای یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق سێ تریلیۆن و 386 ملیار دینار کەمیکردووە، کە دەکاتە زیاتر لە 2.2 ملیار دۆلار.

کەمکردنی یەدەگی بانکی ناوەندی عێراق بەشێکی زۆری پەیوەستە بە قەرزدان بە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی خەرجی بەراورد بە داهاتەکەى.

بەراورد بە سەرەتای ئەم ساڵ یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق 31.4 تریلیۆن دینار کەمیکردووە، کە بەهای ئێستای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەکاتە 20.9 ملیار دۆلار.

رێژەی کەمکردنی یەدەگی بانکی ناوەندی لە ماوەی 10 مانگی ئەم ساڵدا گەیشتووەتە 24.14%.

بانکی ناوەندیی عێراق لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا بۆ پێنوێنى دارایی نوێترین ئاماژەی قەرزی ناوخۆیی بڵاوکردەوە، کە تاوەکو 31ی ئابی ئەم ساڵ گەیشتووەتە 113 تریلیۆن و 485 ملیار دینار.

خەرجیی مانگانەی عێراق نزیکەی 11 تریلیۆن دینارە، کە 7.7 تریلیۆن دیناری بۆ مووچەیە.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، لە ماوەی هەشت مانگی سەرەتاى ئەم ساڵدا قەرزی ناوخۆیی عێراق 23.9 تریلیۆن دینار زیادی کردووە؛ زۆرترین قەرزی ناوخۆیی لە مانگی ئایاری رابردوو کراوە کە 7.5 تریلیۆن دینار بووە.

رێژەی زیادکردنی قەرزی ناوخۆیی عێراق لە هەشت مانگدا 15.1% زیادی کردووە.

بەگوێرەی راپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خەرجی و داهاتی هەشت مانگی سەرەتای ئەم ساڵ، 33.6 تریلیۆن دینار کورتهێنان بووە و بەراورد بە هەمان ماوەی پار، داهات 44.9% کەمیکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەولێر نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 100 دینار دابەزی
ئابووری22-10-2026

لە هەولێر نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 100 دینار دابەزی

وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی ئەنجوومەنی بازرگانیی عێراقی–ئەمریکی راگەیاند
ئابووری22-10-2026

وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی ئەنجوومەنی بازرگانیی عێراقی–ئەمریکی راگەیاند

جەمال کۆچەر: وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە 12.70٪ی دامەزراندنەکان بۆ هەرێمی کوردستان بێت
ئابووری22-10-2026

جەمال کۆچەر: وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە 12.70٪ی دامەزراندنەکان بۆ هەرێمی کوردستان بێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە