Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فۆتۆ: بڵند تاهیر

فۆتۆ: بڵند تاهیر

ئابووری

لە 9 مانگدا فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلار بووە، 35%ی لە پار کەمترە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

23-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر23-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

نەوت بەرزبووەوە و زێڕ دابەزی
ئابووری22-10-2026

نەوت بەرزبووەوە و زێڕ دابەزی

 

رووداو دیجیتاڵ

لە 9 مانگی سەرەتای ئەم ساڵ بانکی ناوەندیی عێراق 39 ملیار دۆلاری بە بەهای فەرمی بە بازرگان و گەشتیاران فرۆشتووە کە بەراورد بە هەمان ماوەی پار 35% کەمی کردووە، زیاتر لە 94%ی فرۆشی دۆلاری ئەم ساڵ بۆ بازرگانان بووە و زۆترین فرۆش لە مانگی حوزەیراندا بووە.


بەگوێرەی نوێترین ئاماری پێنوێنی دارایی بانکی ناوەندیی عێراق، لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا بانکەکە چوار ملیار و 21 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە لە رێگەی بازرگانیی دەرکی و دۆلاری نەختینە بۆ گەشتیاران.

بانکی ناوەندی لە مانگی ئەیلوول کارى بە بەهای پێشووی دینار بەرامبەر بە دۆلار  کردووە ، کە 131 هەزار بۆ گەشتیاران و 132 هەزار دینار بۆ حەواڵەی بازرگانیی هاوردەکردن بووە، لەکاتێکدا لە مانگى تشرینى یەکەم بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار گۆڕدرا بۆ 150 هەزار دینار.

لە مانگی ئەیلوولدا بڕی دۆلاری فرۆشراو بۆ هاوردەکردنی کاڵا سێ ملیار و 772 ملیۆن دۆلار بووە و بڕی دۆلاری فرۆشراو بە گەشتیاران 249 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەو دۆلارەی بانکی ناوەندی بۆ هاوردەکردن دەیداتە بازرگانان بە کاش لەناو عێراق رادەستیان ناکات، بەڵکو دیناریان لێ وەردەگرێت و لەدەرەوە دۆلاریان بۆ حەواڵەی ئەو شوێنە دەکات کە کاڵای لێ هاوردە دەکات.

بەگوێرەی پێنوێنیەکەی بانکی ناوەندیی عێراق، لە 9 مانگی سەرەتای ئەم ساڵ بانکی ناوەندی 39 ملیار و 292 ملیۆن دۆلاری بە گەشتیار و بازرگانان فرۆشتووە.

لەو بڕە دۆلارەی لە نۆ مانگی سەرەتای ئەم ساڵ بانکی ناوەندی فرۆشتویەتی، 37 ملیار و 304 ملیۆن دۆلاری بۆ بازرگانان بووە کە 94.9%ی تێکڕای ئەو دۆلارە بووە کە لەو ماوەیەدا فرۆشتویەتی، هەروەها فرۆشی دۆلار بۆ گەشتیاران لەو ماوەیەدا یەک ملیار و 988 ملیۆن دۆلار بووە.

بانکی ناوەندی لەو ماوەیەدا دۆلاری بە 130 هەزار و 500 دینار بە گەشتیاران فرۆشتووە کە هەر گەشتیارێک دەیتوانی دوو هەزار دۆلار بە بەهای فەرمی وەربگرێت.

زۆترین فرۆشی دۆلار لە نۆ مانگی سەرەتای ئەم ساڵ لە مانگی حوزەیران بووە کە پێنج ملیار و 857 ملیۆن دۆلار بووە، مانگی ئادار فرۆشی دۆلار بە گەشتیاران سفر بووە بەهۆی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل و داخستنی ئاسمانی عێراق بە رووی گەشتەکاندا.

لە نۆ مانگی سەرەتای پاردا فرۆشی دۆلاری بانکی ناوەندی بۆ گەشتیاران و بازرگانان 60 ملیار و 781 ملیۆن دینار بووە، ئەم ساڵ لە هەمان ماوەدا 35.5%ی فرۆشی دۆلار کەمی کردووە.


فرۆشى دۆلارى عێراق لە نۆ مانگدا

39.2 ملیار دۆلار

دۆلارى بۆ بازرگانى؛ 37.3 ملیار دۆلار
94.9%

دۆلار بۆ گەشتیاران؛ 1.9 ملیار دۆلار

5.1%

زۆترین فرۆش
حوزەیران ؛ 5.8 ملیار دۆلار

بەراورد بە نۆ مانگى 2025 

کەم کردن ؛35.5%

بابەتی پەیوەندیدار

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار
ئابووری23-10-2026

لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی گەیشتە 325 هەزار دینار

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا
ئابووری23-10-2026

تاوەکو کۆتایی ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە عەککازی ئەنبار دەگاتە 100 ملیۆن پێ سێجا

نەوت بەرزبووەوە و زێڕ دابەزی
ئابووری22-10-2026

نەوت بەرزبووەوە و زێڕ دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە