کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی: 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دینار نانێرێت

زانیار بەهادین

زانیار بەهادین

10-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زانیار بەهادین
زانیار بەهادین10-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن
ئابووری10-11-2026

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند
ئابووری10-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند

لە هەولێر نرخی یەک بووتڵ گاز گەیشتە 17 هەزار دینار
ئابووری10-11-2026

لە هەولێر نرخی یەک بووتڵ گاز گەیشتە 17 هەزار دینار

رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەکات، لە 12 ساڵی رابردوودا بەغدا تەنیا 2.04%ی کۆی گشتیی بودجەی ناردووە. بەڕێوەبەرێکی گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دیناری بودجەی نەناردووە.

محەممەد زراری، بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 09:00 کە محەممەد شێخ فاتیح پێشکێشی دەکات، رایگەیاند، لە ساڵی 2014وە هیچ پارەیەک وەک بودجەی پەرەپێدان، پیترۆ دۆلار و گەشەپێدانی پارێزگاکان بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.

لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستانەوە محەممەد زراری گوتی، "پشکی هەرێمی کوردستان تەنیا مووچە نییە. دەبێت بودجە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێ، چونکە هەرێمی کوردستان مانگانە بە 120 ملیار دینار بەشدارە لە داهاتی عێراق."

بەگوێرەی داتاکانی حکومەت کە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، 12 ساڵی رابردوو هەرێمی کوردستان بە 65 تریلیۆن دینار لە خەرجییە سەروەرییەکانی عێراق بەشدار بووە و هیچ بڕە پارەیەکیشی لە بودجەی سەروەری بۆ نەنێردراوە.

بەڕێوەبەرە گشتییەکەی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان رەتیکردەوە، هەرێمی کوردستان جگە لە خەرجیی سەروەری کە بەشێکی تایبەتە بە خۆراک و دەرمان، لە هیچ خەرجییەکی دیکەی عێراق سوودمەند بووبێت.

پار بابەتی 16 تریلیۆن دینار قەرز لەسەر هەرێمی کوردستان باسکرا. محەممەد زراری گوتی، "دوای بەدواداچوونمان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا دەرکەوت نزیکەی 14 تریلیۆن دیناری هەرێمی کوردستان لای بەغدا بووە."

سەبارەت بە جیاوازی ژمارەکان، بەڕێوەبەرە گشتییەکەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هەرێمی کوردستان بە نرخێک نەوتی فرۆشتووە کە بە نرخی نەوتی سۆمۆ هەژمار کرابوو؛ جگە لەوەی خەرجی بەرهەمهێنان دەرنەکراوە. 

بە گوێرەی ئەو داتایانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردونەتەوە، لە ساڵی 2014 - 2025 بە گوێرەی یاسا پشکی هەرێمی کوردستان 245 تریلیۆن دینار بووە و دوای دەرکردنی خەرجی سەروەری 146 تریلیۆن دینار ماوەتەوە، بەڵام تەنیا 41 تریلیۆن دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە. 

محەممەد زراری خەرجی کرداری و خەرجی سەروەری بە هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی پشکی هەرێمی کوردستان ناوبرد و گوتی: "تاوەکو 2012 و 2013 بودجەی سەروەری 10 بۆ 12 بڕگە بوو، بەڵام ئێستا کراوەتە زیاتر لە 100 بڕگە. بە زیادبوونی بڕگەکانیش پشکی هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە". 

هەر بە گوێرەی ئەو شیکارییە داراییەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2015ەوە حکومەتی فیدراڵی بەبێ رەزامەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشکی کوردستانی بەستووەتەوە بە مەرجی خەرجیی کرداری و تەنیا لە چوارچێوەی مووچەدا مامەڵەی لەگەڵ کردووە. 

داتاکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، لە کۆی 144 مانگی ماوەی نێوان 2014 بۆ 2025، ئەو 41 تریلیۆن دینارەی بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە، تەنیا بەشی دابینکردنی مووچەی 46 مانگی کردووە، لە کاتێکدا مووچەی 8 ساڵ نەنێردراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن
ئابووری10-11-2026

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند
ئابووری10-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند

لە هەولێر نرخی یەک بووتڵ گاز گەیشتە 17 هەزار دینار
ئابووری10-11-2026

لە هەولێر نرخی یەک بووتڵ گاز گەیشتە 17 هەزار دینار

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە