کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: ‌هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

وێنە: ‌هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

ئابووری

ئیكۆ عێراق: زیانەکانی راگرتنی بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر رۆژانە 4.15 ملیۆن دۆلار زیاترە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عێراق بۆرییەک بۆ گواستنەوەی گازی شل لە باشوورەوە بۆ باکوور رادەکێشێت
ئابووری11-11-2026

عێراق بۆرییەک بۆ گواستنەوەی گازی شل لە باشوورەوە بۆ باکوور رادەکێشێت

یەک دۆلار بە 261,600 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری11-11-2026

یەک دۆلار بە 261,600 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 4,045 دۆلار
ئابووری11-11-2026

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 4,045 دۆلار

رووداو دیجیتاڵ

زیانە خەمڵێنراوەکانی راوەستانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاتر لە 4.15 ملیۆن دۆلارە، ئەوەش تەنیا لە بەهای بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، گازی ماڵان و شلە چڕەکان (کۆندێنسێت).

روانگەی (ئیكۆ عێراق) لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "پێش بەئامانجگرتنی، کێڵگەکە رۆژانە نزیکەی 700 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی بەرهەمدەهێنا، بە نرخێکی خەمڵێنراو کە دەگاتە 3.3 دۆلار بۆ هەر ملیۆن پێ سێجایەک، ئەوەش دەکاتە نزیکەی 2.31 ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا."

هێرشەکە کاژێر 23:10ـی یەکشەممە، 8ی ئەم مانگە کرا و کێڵگەی گازی کۆرمۆری لە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج. بەهۆیەوە ئاگر لە کێڵگەکە کەوتەوە و کۆمپانیای دانەگازیش بەرهەمهێنانی گازی بە شێوەیەکی کاتی راگرت، ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر کەمبوونەوەی کاژێرەکانی پێدانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان داناوە.

روانگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "کێڵگەی کۆرمۆر رۆژانە نزیکەی 1400 تەن گازی نەوتیی شلکراوە (LPG) بەرهەمدەهێنێت کە بە گازی ماڵان ناسراوە؛ بە نرخێکی خەمڵێنراو کە 720 دۆلارە بۆ هەر تەنێک، بەهاکەی دەگاتە نزیکەی 1.008 ملیۆن دۆلاری رۆژانە."

سەبارەت بە بەرهەمهێنانی شلە چڕە نەوتییەکانیش (کۆندێنسێت)، روانگەکە روونیکردووەتەوە: "ئاستی بەرهەمهێنانیان دەگاتە نزیکەی 22 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، بە نرخێکی خەمڵێنراو بە 38 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە دەکاتە 836 هەزار دۆلاری رۆژانە."

روانگەی ئیكۆ عێراق جەختیشی کردەوە کە ئەم خەمڵاندنانە تێچووی راوەستانی کارەکانی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان، کرێی هێڵەکانی گواستنەوە و ئەو زیانە ناڕاستەوخۆیانە ناگرێتەوە کە بەهۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی گاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دروستدەبن.

بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی ساڵانی 2025 و 2026ـدا، کێڵگەی گازی کۆرمۆر 12 جار رووبەڕووی بۆردوومان و هێرش بووەتەوە.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی کرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ "بەدواداچوونی ورد" لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانی. 

بابەتی پەیوەندیدار

عێراق بۆرییەک بۆ گواستنەوەی گازی شل لە باشوورەوە بۆ باکوور رادەکێشێت
ئابووری11-11-2026

عێراق بۆرییەک بۆ گواستنەوەی گازی شل لە باشوورەوە بۆ باکوور رادەکێشێت

یەک دۆلار بە 261,600 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری11-11-2026

یەک دۆلار بە 261,600 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 4,045 دۆلار
ئابووری11-11-2026

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 4,045 دۆلار

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە