رووداو - تەندروستی
توێژەرانی زانکۆی ماریلاندی ئەمریکی بەراورد لەنێوان کاریگەریی نزاکردن (نوێژکردن) لەگەڵ گوێگرتن لە میوزیک بۆ ئاسوودەیی دەروونی و رەواندنەوەی دڵەڕاوکێ لە کەسی نەخۆش دەکەن و ئاشكرای دەکەن؛ نوێژکردن ئاسوودەیی زیاتری بەخشیوە.
توێژینەوەکە لەلایەن بەشی تەندروستیی کۆمەڵی سکووڵی پزیشکیی زانکۆی ماریلاند لە ئەمریکا لەسەر 180 کەس کراوە و دەرکەوتووە، لەماوەی مانگ و نیوێکدا ئەو گرووپە نەخۆشانەی رۆژانە پێنج خولەک نوێژیان کردووە بەراورد بەو گرووپە نەخۆشانەی پێنج خولەک گوێیان لە میوزیک گرتووە، ئاسوودەتر بوون.
ئەم توێژینەوەیە ئاماژەشی بەوە کردووە، 43٪ـی ئەمریکییەکان نوێژکردن وەکو پزیشکی تەواوکاری دادەنێن بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و زیادکردنی ئاسوودەیی دەروونی.
کاسرین جەیکۆبسن، پزیشک و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە توێژینەوەکە دەڵێت: هەردوو گرووپەکە ئاسوودە بوون، بەڵام ئەوانەی نوێژیان کردووە ئاسوودەتر بوون.
سوودە تەندروستییەکانی نوێژ
- راهێنانی جەستەیی مامناوەند
- ئارامی و کەمبوونەوەی گوشاری دەروونی
- باشترکردنی مەزاج
- بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
سوودی جووڵەکانی نوێژ
• وەستان و رێککردنەوەی جەستە
• باشترکردنی ماسوولکەکانی پشت و سک، فشاری سەر بڕبڕەی پشت کەم دەکاتەوە
• باشتر رۆیشتنی سووڕی خوێن بۆ مێشک، بەهێزکردنی ماسوولکەکانی پشت و مل
• دانیشتن لەسەر پێ، یارمەتیی کشاندنی ماسوولکەکان دەدات
.png&w=3840&q=75)


