رووداو - تەندروستی
لقی سلێمانیی سەندیکای پزیشکان چەند مەرج و ئاگادارییەک دەداتە پزیشکانی پێست و جوانکاری لەگەڵ ئەوانەی کە دەرزیی بۆتۆکس و فیلەر بەکاردەهێنن و رایدەگەیێنێت، پێویستە لەسەر بنەمای زانستی بەکاریان بهێنن و لە چوارچێوەی پیشەییانەی پسپۆڕییەکەیان بێت.
یەکێک لە مەرجەکانی لقی سلێمانیی سەندیکای پزیشکانی کوردستان بۆ بەکارهێنانی دەرزیی فیلەر و بۆتۆکس ئەوەیە کە ''بەهەموو شێوەیەک ئەو بەرهەمانەی رێگەپێدانی کواڵیتیی کۆنتڕۆڵیان نییە و بێ ستیکەرن، بەکارنەهێندرێن''.
ئەوەش باس دەکات کە لەکاتی ئەنجامدانی هەر کردەیەکی پزیشکی بە بەکارهێنانی فیلەر و بۆتۆکس، پێویستە بە زارەکی یان نووسراو، مۆڵەت لە چارەخواز وەربگیرێت لەبارەی ئەگەری روودانی ماکە نەخوازراوەکانی چارەسەرییەکان.
ئەمەی خوارەوە راگەیێندراوەکەی سەندیکاکەیە

.png&w=3840&q=75)


