Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەرمانەکە

دەرمانەکە

تەندروستی

لە بەریتانیا دەرمانێکی نوێی شێرپەنجەی هێلکەدان تەمەنی تووشبووان درێژتر دەکاتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار06-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

مەترسیدارترین ترێندی جوانکاری لە بەرنامەی دکتۆر ئاراس ئاشکرا دەکرێت
تەندروستی06-06-2026

مەترسیدارترین ترێندی جوانکاری لە بەرنامەی دکتۆر ئاراس ئاشکرا دەکرێت

دوای زیاتر لە ساڵێک دەڕنافیزێکی 2.5 سانتیمەتری لە بۆڕی هەناسەی پیاوێک دەرهێنرا
تەندروستی06-06-2026

دوای زیاتر لە ساڵێک دەڕنافیزێکی 2.5 سانتیمەتری لە بۆڕی هەناسەی پیاوێک دەرهێنرا

خۆراکناسێک: قۆخ بە توێکڵەوە بخۆن، بەڵام ئاگاداری ناوکەکەی بن
تەندروستی06-06-2026

خۆراکناسێک: قۆخ بە توێکڵەوە بخۆن، بەڵام ئاگاداری ناوکەکەی بن

رووداو - تەندروستی

لە بەریتانیا دوای 20 ساڵ، بەکارهێنانی دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری شێرپەنجەی هێلکەدان پەسند کرا. دەرمانەکە 2024 لە ئەمریکا پەسند کرا، بەڵام ئێستا لە بەریتانیا بەکاردێت و دراوەتە پاتریشیا هێڵ کە شێرپەنجەکەی هەیە.

پاتریشیا هیڵ، بەکارهێنەری دەرمانە نوێیەکەی شێرپەنجەی هێلکەدان دەڵێت: ''جۆرێک لە هیوا دەبەخشێت کە ئەگەری هەیە چارەسەرێک بۆ شێرپەنجەی هێلکەدان بدۆزرێتەوە. نەخۆشییەکی زۆر زۆر قورسە بۆ چارەسەرکردن''.

دەرمانەکە ناوی ئیلاهێرە، جۆرێکی چارەسەری کیمیاییە و تەمەنی تووشبووان نزیکەی چوار مانگ درێژ دەکاتەوە، ناشبێتە هۆی قژهەڵوەرین و ناڕێکیی دڵ، چونکە تەنیا خانە شێرپەنجەییەکان دەکاتە ئامانج.

ئێلاهێر زیاتر بۆ ئەو ژنانە بەکاردێ کە بە چارەسەری کیمیایی شێرپەنجەی هێلکەدانیان چارەسەر نابێت.

د. رۆوان میلەر، راوێژکاری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە زانکۆی کۆلێژی لەندەن دەڵێت، ''ئەمە گرووپێکی نەخۆشن کە چارەسەرکردنیان زۆر قورسە و بەرگرییەکی زۆریان بەرامبەر چارەسەرە کیمیاییەکانی دیکە هەبووە. هیوادارین لە چەند ساڵی داهاتوودا ئەمە یەکەم دەرمان بێت کە باشبوونێکی گەورە بۆ نەخۆشەکان بدات، بەتایبەت لەڕووی چارەسەر، درێژیی ماوەی مانەوە و باشترکردنی کواڵیتیی ژیان''.

ساڵانە 300 هەزار تووشبووی شێرپەنڤەی هێلکەدان تۆماردەکرێن. ئەم دەرمانە موژدە دەبەخشێتە تووشبووان کە هەمیشە بەهێز بن و وەک پاتریشیا؛ دوای وەرگرتنی دەرمانەکەش، هێزیان هەبێت کە کارەکانی ماڵەوەیان و شێوازی ژیانیان خۆش بێت.

شکار رێبوار
شکار رێبوار06-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

مەترسیدارترین ترێندی جوانکاری لە بەرنامەی دکتۆر ئاراس ئاشکرا دەکرێت
تەندروستی06-06-2026

مەترسیدارترین ترێندی جوانکاری لە بەرنامەی دکتۆر ئاراس ئاشکرا دەکرێت

دوای زیاتر لە ساڵێک دەڕنافیزێکی 2.5 سانتیمەتری لە بۆڕی هەناسەی پیاوێک دەرهێنرا
تەندروستی06-06-2026

دوای زیاتر لە ساڵێک دەڕنافیزێکی 2.5 سانتیمەتری لە بۆڕی هەناسەی پیاوێک دەرهێنرا

خۆراکناسێک: قۆخ بە توێکڵەوە بخۆن، بەڵام ئاگاداری ناوکەکەی بن
تەندروستی06-06-2026

خۆراکناسێک: قۆخ بە توێکڵەوە بخۆن، بەڵام ئاگاداری ناوکەکەی بن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە