رووداو-تەندروستی
پزیشکێکی نیشتەجێی خولاو لە سلێمانی رایدەگەیەنێت کە بەهۆی بەشداریکردنی لە بایکۆتکردن دوای ساڵێک رۆژی پێنجشەممە درایە دادگە.
دکتۆر سیڤەر قادر پزیشکی نیشتەجێی خولاو رایگەیاند، "لەسەر بایکۆتکردن درامە دادگە کە دەگەڕێتەوە بۆ 15-8-2025، کە ئەوکات 3 مانگ مووچەمان وەرنەگرتبوو و بایکۆتمان کردبوو."
دکتۆر سیڤەر قادر ئاماژە بەوەدەکات " بایکۆتەکە پارێزگەی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیانی گرتبووەوە و ئەوکات لە سلێمانی دەوامم دەکرد بەڵام ئەوەی سەیرە ئەوەیە من ئەوکاتە دەوامم تەواوببوو و خۆم دەوامم نەبوو."
دکتۆر سیڤەر قادر داوا دەکات کە پزیشکان ناچار نەکرێن پەنا بۆ خۆپیشاندان ببەن و دەڵێت، "کاتێکیش لەسەر مافەکانمان هەڵوێستمان دەبێت، نەدرێینە دادگە ."

