رووداو - تەندروستی
راهێنەرێکی لەشجوانیی ئوسترالی چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە کە بڕیاری وەرزشی بەردەوام و لەشجوانیی داوە و سەرەتاکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دوای منداڵبوونی یەکەم قەڵەو بووە و بڕیاری کەمکردنەوەی کێشی داوە.
ستیفانی سانزۆ، خانمە راهێنەری بەنێوبانگی ئوسترالیی 39 ساڵ دەڵێت: پێشتر رقم لە وەرزش بوو، بەڵام دوای ئەوەی کێشم زیاد بوو، هەستم بە بایەخی وەرزش کرد.
ئەو خانمە یەکێک بووە لەوانەی کە لەماوەی دووگیانیی یەکەمیدا زۆرخۆری کردووە و بێزووی کردووە بە خۆراکی ناتەندروستەوە، ئەو دەڵێت، 25 کیلۆگرام لە کێشی زیادی کردووە، بەڵام شێوازی ژیانی دوای منداڵبوونی یەکەمی گۆڕیوە و رێژیمێکی تووندی پەیڕەو کردووە تاوەکو کێشی کەم ببێتەوە.

تەنانەت دوای منداڵبوونی دووەمیشی دەستی بە وەرزشەکانی لەشجوانی و بەرزکردنەوەی قورسایی کردووە.
ئەم خانمە راهێنەرە رێنوێنیی خانمانی دووگیان دەکات، لەماوەی دووگیانیدا خۆراکی ناتەندروست نەخۆن و ئاگایان لە کێشیان بێت. هەروەها وەرزشەکانی کاردیۆش بکەن (لێرەوە بزانە کاردیۆ چییە؟)
ئەم خانمە ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر لە سێ ملیۆن فۆڵۆوەرزی هەیە و یەکێکە لە راهێنەرانی لەشجوانی و بەرزکردنەوەی قورسایی لە خانماندا. (ئەمەی خوارەوە وێنەی خۆی و کوڕەکەیەتی)




