رووداو تەندروستی
دەستەی نوێنەرایەتیی پزیشکانی دانەمەزراوی ساڵی 2025 هەرێمی کوردستان، کە ژمارەیان 663 پزیشکە یاداشتێکی ناڕەزایەتییان ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و داوای دامەزراندنی دەکەن.
دکتۆر توانا لەتیف نوێنەری پزیشکانی دانەمەزراو لە پارێزگەی سلێمانی رایگەیاند " ئەمڕۆ وەک 663 پزیشکی دانەمەزراو دووبارە کۆبووینەوە بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتیمان لە پای بێدەنگیی لایەنی پەیوەندیدار و دواکەوتنی دامەزراندنمان، پاش نزیکەی یازدە مانگ بەسەر تەواوکردنی خوێندنی کۆلێژی پزیشکی."
دکتۆر توانا لەتیف ئاماژەیان بەوە کرد لە ماوەی رابردوودا هەموو رێگە فەرمی و بەردەستەکانیان گرتووەتەبەر، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی روون و کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان نەنراوە.
پزیشکانی دانەمەزراو دوو داواکاریی سەرەکییان خستووەتەڕوو:
1. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخێرایی هاوئاهەنگی پێویست لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق ئەنجام بدات بۆ دەرکردنی فەرمانی دامەزراندنیان.
2. ئەگەر حکومەتی فیدراڵی لە ماوەی مانگێکدا هەنگاوی بەپەلە نەنێت، داوا دەکەن حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک چارەسەرێکی کاتی، لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم دایانبمەزرێنێت.
لە کۆتاییدا، نوێنەری پزیشکانی دانەمەزراو لە پارێزگەی سلێمانی رایانگەیاند، "تاوەکو کاتی دۆزینەوەی چارەسەرێکی یاسایی و فەرمی، بەردەوام دەبین لە چالاکییە مەدەنییەکانمان."

.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)