رووداو - تەندروستی
سەباح خەزعەلی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پشکنین لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تیمەکانیان لە حاڵەتی ئامادەییدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو سەرپێچییە تەندروستییانەی ژیانی هاوڵاتییانیان خستووەتە مەترسییەوە و، لە رۆژانی ئاییندەشدا هەڵمەتێکی چڕی گەڕان و پشکنین ئەنجام دەدەن بۆ دەستبەسەرداگرتنی مادەی بۆتۆکسی قاچاخ و هەر دەرمانێکی دیکەی نایاسایی.
ئاماژەی بەوەش کرد کە وەزارەتەکەیان بە وردی چاودێری ئەو ناوەند و کلینیکانە دەکات کە مادەی بێ سەرچاوە و بێ پشکنین بەکاردەهێنن و رێکاری یاسایی تووند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.
بەڕێوەبەری گشتیی پشکنین لە وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتییان دەکات تەنیا سەردانی ناوەندە پزیشکییە مۆڵەتپێدراوەکان بکەن و "نەکەونە داوی نرخی هەرزانی بۆتۆکس لە سەنتەرە نایاساییەکان."
بە گوتەی سەباح خەزعەلی، لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر سەنتەری جوانکارییان بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکان و بەکارهێنانی دەرمانی قاچاخ داخستووە و بەردەوامیش دەبن لەو پڕۆسەیە.
.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)
