رووداو - تەندروستی
سەرۆکی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئێران رایدەگەیێنێت، تائێستا زۆربەکارهێنانی دژەبەکتریاکان کێشەی سەرەکیی بەردەم کەرتی تەندروستیی گشتییە.
مەهدی پیرساڵحی، سەرۆکی دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئێران دەڵێت: هەڵامەت و پەسیوێکی ئاسایی پێویستیی بە بەکارهێنانی دژەبەکتریا و دەرزیی تێکەڵە نییە. چونکە ئەوانە نەخۆشییەکی ڤایرۆسین و بەو دەرمانانە چارەسەر نابن، بەڵکو زیانی مەترسیداریشیان دەبێت.
بەگوتەی پیرساڵحی، ئەگەر خەڵک بزانن کە چۆن دژەبەکتریاکان بەکاربهێنن، ئیدی سەرمایەیەکی زۆر بۆ وڵات دەگەڕێتەوە و خەڵک لە مەترسیی بەهێزبوونی بەکتریاکان دژی دەرمانەکان رزگاری دەبێت.
توێژینەوەیەکی جیهانی ئاشکرای دەکات، مەترسیی بەهێزبوونی بەکتریاکان دەبێتە هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر دانیشتووانی جیهان و هەموو تەمەنێکیش دەگرێتەوە.
راپۆرتێکی رووداو لەبارەی بەهێزبوونی بەکتریاکان لە هەرێمی کوردستان ببینە.
.png&w=3840&q=75)


