رووداو-تەندروستی کچێکی کورد وێبسایتێک بۆ هەڵبژاردنی بەرهەمەکانی چاودێری پێست بەشێوەی زانستی دادەنێت. ئارەزوو مەحموود کچێکی کوردی نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیایە و ماوەی 15 ساڵە لە بواری پێستدا کاردەکات، وێبسایتێکی بە ناوی "KurdFace" دروستکردووە، کە یەکەم پلاتفۆڕمی زمانی کوردیی سۆرانیە و بە شێوەیەکی زانستی یارمەتیی بەکارهێنەران دەدات بۆ هەڵبژاردنی بەرهەمەکانی چاودێریی پێست. ئارەزوو مەحموود دەڵێت: "بەکارهێنەر دەتوانێت بارکۆدی بەرهەمەکان سکان بکات، وێبسایتەکەش پێکهاتەکان دەخوێنێتەوە و بە پشتبەستن بە زانیارییە زانستییەکان هەڵسەنگاندن و پلەبەندی بۆ بەرهەمەکە پیشان دەدات، کە ئایا گونجاوە بۆ پێستی بەکارهێنەر یان نا." هەروەها ئارەزوو مەحموود گوتی بەکارهێنەر دەتوانێت جۆری پێستی خۆی بۆ وێبسایتەکە دیاری بکات، ئەپەکەش بە شێوەیەکی خودکارانە پێی دەڵێت کام جۆرە مادە بۆ پێستی گونجاوە. ئارەزوو مەحموود ئاماژە بەوە دەکات کە ئامانجی KurdFace ئەوەیە خەڵک بتوانن بە ئاگایی و زانیاریی زیاتر بڕیار لەسەر بەرهەمەکانی پێست بدەن، پارە و کاتی خۆیان بەفیڕۆ نەدەن و بە ئاسانی بەرهەمی گونجاو بۆ پێستی خۆیان بدۆزنەوە. ئارەزوو گوتی: "ئەلگۆریزمی وێبسایتەکەم لەسەر بنەمای OPEN BEAUTY FACT داڕشتووە، نزیکەی 12 هەزار ماددەم کردووەتە نێو وێبسایتەکە و بۆ سەلامەتیش پشتم بە چەندین توێژینەوەی زانستی بەستووە."
تەندروستی08-06-2026هەڵکەوت عەزیز بەهۆی سەختیی برینەکەی دوای تووشبوونی بە رووداوی هاتووچۆ، گیانی لەدەستدا
تەندروستی08-06-2026رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: خۆراکی ناتەندروست ساڵانە دەبێتە هۆی نەخۆشکەوتنی 866 ملیۆن کەس