رووداو- تەندروستی
بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە هەولێر رایدەگەیێنێت، ساڵانە رێژەی خوێنبەخشین زیاد دەکات و هەرگیز پێویستیان بە بانگەواز نەکردووە بۆ کۆکردنەوەی خوێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14-6-2026 د. سانع ئەبابەکر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن لە هەولێر لە بوڵتەنی تەندروستی راگەیاند، "ساڵانە رێژەی خوێنبەخشین زیاد دەکات، بۆ نموونە لە ساڵی 2023 رێژەکە 45% بوو، لە ساڵی 2024 بووە 50% و پێشبینی دەکەین لە ساڵی 2025 بگاتە 55%."
بە گوتەی د. سانع ئەبابەکر، خۆشبەختانە هەرگیز بانگەوازی ئەوەیان نەکردووە کە پێویستیان بە خوێنە، چونکە هەمیشە خوێنی پێویست لە بەردەست بووە.
لەگەڵ ئەمەشدا، بەڕێوەبەری بانکی خوێنی هەولێر نیگەرانیی خۆی لەبارەی کەمبوونەوەی رێژەی خوێنبەخشین لەنێو خانماندا نیشان دا و گوتی، "لە هەرێمی کوردستان رێژەی خوێنبەخشین لەنێو خانماندا زۆر کەمە و تەنیا 1% پێکدێنێت."
د. سانع ئەبابەکر ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێمە بێ بەرامبەر خوێن دەدەین بە تووشبووانی تالاسیمیا، شێرپەنجە و نەشتەرگەریی جگەر، هەروەها خوێن دەبەخشینە نەخۆشخانە تایبەتییەکانیش."


