رووداو - تەندروستی
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، خەوتن یاخود دانیشتن بەدیار هەوای فێنک و ساردی سپلیتەوە زۆر خۆشە، بەڵام ئەگەر بۆماوەیەکی درێژ لەنێو ئەو ژوورەدا بیت کە سپلیتی تێدایە و هەواکەی هەڵبمژیت دەکرێت دووچاری چەند مەترسییەک ببیتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەی تەندروستیی جیهانیی مایۆکلینیک، خەوتن لەو ژوورەی کە بەردەوام سپلیتی تێدا دادەگیرسێت مەترسیدارە چونکە رەنگە؛
- قوڕگ و لووتت وشک ببێتەوە و هەستیار بیت.
- ماسوولکەکانت رەق ببن و ئازاری شان و ملت بۆ دروستببێت.
- پێستت وشک ببێتەوە.
- خورانی چاوت بۆ دروستببێت.
- کۆکە و هەناسەتەنگیت تووشببێت، بەتایبەت کاتێک فیلتەری سپلیتەکە پیسە.
- ئازاری سەرت تووشببێت و خەوت تێکبچێت.
- ئازاری جومگەکان زیاد ببن بەتایبەت لە بەساڵاچوواندا.



