Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی جوانکاری لە ئێران: گیانلەدەستدان دوای نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری باوترینە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی جوانکاری لە ئێران رایدەگەیێنێت، ئێستا نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری لە وڵاتەکە زیاد بوون و ژمارەی قوربانییەکانیش هەردەم لە زیادبوونن، بەتایبەت قوربانییانی نەشتەرگەرییەکانی دەرهێنانی چەوری.

د. محەممەدحوسێن رۆستەمی، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی جوانکاری لە ئێران ئاشكرای دەکات؛ لە ساڵی 2023ـدا مانگانە بە تێکڕا دوو بۆ چوار کەس دوای نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری گیانیان لەدەستداوە.

کۆمەڵەکە ئاشکرای دەکات، نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری بۆ کێشدابەزاندن و دەستکاریکردنی شێوەی جەستە بۆ لەشولاڕێکی رێک زۆرترین گیانلەدەستدانی لێکەوتووەتەوە، هەروەها گیرانی لوولەکانی خوێن، زیانگەیاندن بە ئەندامەکانی جەستە، خوێنبەربوونی تووند و هەوکردنی کوشندە ئەو باجە قورسانە بوون کە ئەنجامدەرانی نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری تووشیان بوون.

د. محەممەدحوسێن رۆستەمی، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی جوانکاری لە ئێران ئاشكرای کردووە، ''ئێران لە نەشتەرگەریی لووتدا پلەی یەکەمە و لە سەروو ئاستی جیهانییەوەیە. لە بواری جوانکاری و رێککاری جەستەشەوە لە ریزبەندی وڵاتە پێشەنگەکانە بۆ ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە''.

زانیاریی زیاتر لەسەر نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بزانە.

لە ئێران دوو ئەوەندەی ئاستی ستانداردی جیهانی، نەشتەرگەریی جوانکاری دەکرێت

بەپێی میدیاکانی ئێران، لەو وڵاتە نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری دوو ئەوەندەی ئاستی ستانداردی جیهانییە. کۆمەڵەی جیهانیی نەشتەرگەریی جوانکاری (ISAPS) و پسپۆڕان لە ئەمریکا و ئەورووپادا، نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بە قەبارەی زۆر بە یەکێک لە پڕمەترسیدارترین نەشتەرگەرییەکان دادەنێن و جەخت لەسەر پێویستیی پابەندبوون بە سنووری سەلامەتیی لابردنی چەوری (بە گشتی کەمتر لە 5 لیتر لە یەک نەشتەرگەریدا) و ئەنجامدانی لە نەخۆشخانەی پڕ ئامێردا بە کواڵیتیی بەرز دەکەنەوە. 

هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدان دوای نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری

1- جەڵتەی چەوری بەهۆی گیرانی لوولەکانی خوێن بە چەوری؛ ئەمە باوترین هۆکاری مردنە کە تێیدا چەوری دەچێتە ناو خوێن و دەگاتە سییەکان یان مێشک.

2- ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەلایەن کەسانی ناشارەزا و ناپسپۆڕ؛ زۆرێک لەو مردنانە لەو کلینیک و "سەنتەرە جوانکارییانە" روودەدەن کە پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی یان پلاستیکیان لێ نییە و لەلایەن پزیشکی ئاسایی یان تەنانەت پەرستارەوە ئەنجام دەدرێن.

3- نەبوونی ئامێری بووژاندنەوە: زۆرێک لە کلینیکە تایبەتەکان ئامێری پێویستیان بۆ کاتی فریاگوزاری نییە کاتێک نەخۆش تووشی ته‌نگژه‌ دەبێت.

4- ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە نرخی هەرزان و لە شوێنی لابەلا؛ هەندێک لە پزیشکانی پسپۆڕ لە چاوپێکەوتنەکاندا ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەهۆی زۆربوونی ژمارەی ئەم نەشتەرگەرییانە و رووکردنی خەڵک لە ناوەندە هەرزانەکان، رێژەی مردن و شێواندنی جەستە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە