Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

(Stefania Pelfini la Waziya/Getty Images)

(Stefania Pelfini la Waziya/Getty Images)

تەندروستی

رۆژانە چەند کوپ قاوە بۆ تەندروستی گونجاوە؟

بژار زوبێر

بژار زوبێر

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

خواردنەوەی کوپێک یان دوو کوپ قاوە لە بەیانیاندا، یەکێکە لە باوترین چێژەکانی جیهانی سەردەم، بەڵام ئایا دەبێت نیگەران بین کاتێک زۆری لێ دەخۆینەوە؟

کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی (AHA) لە راگەیێندراوێکی زانستیی نوێدا وەڵامی ئەم پرسیارەی داوەتەوە. تیمەکەیان نوێترین زانیارییە تەندروستییەکانی تایبەت بە کافاین لە چەندین توێژینەوەی پێشوودا کۆکردووەتەوە، بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر پەستانی خوێن، کۆلیسترۆڵ و مەترسییەکانی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن بزانن.

بە کورتی: بێ خەم بن و چێژی لێ ببینن!

پێداچوونەوەکە دەریخستووە کە بۆ زۆربەی خەڵک، خواردنەوەی چەند کوپێک قاوە نەک تەنیا زیانی نییە، بەڵکو رەنگە بۆ تەندروستیش باش بێت.

مەرجەکانی خواردنەوەی قاوە چییە؟

بێگومان چەند مەرجێکی گرنگ هەن. وەک هەر شتێکی دیکە؛ مامناوەندی، باشترینە. بەڵام هەرکە خامە (کرێم)، شەکر، شیرینکەرەوەکان، یان شتی دیکە دەکەیتە نێو قاوەکەتەوە، هەموو ئەو سوودانە لەدەست دەدەیت. 

سەرچاوەی کافاینەکەش زۆر گرنگە. قاوە و چا ماددەی دژە ئۆکسێنەر و پێکهاتەی دیکەیان تێدایە کە سوودبەخشن. بەڵام لە لایەکی دیکەوە، خواردنەوە وزەبەخشەکان رێژەیەکی زۆر بەرز لە کافاین، شەکر و پێکهاتەی ناتەندروستیان تێدایە.

گرێگۆری مارکس، پزیشکی پسپۆڕی دڵ لە زانکۆی کالیفۆرنیا دەڵێت: "بۆ زۆربەی پێگەیشتووان، خواردنی تاوەکو 400 میلیگرام کافاین لە رۆژێکدا (کە دەکاتە نزیکەی 5 کوپ قاوە بەبێ شەکر و زیادکراوەکان) سەلامەتە و مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد ناکات."

کاریگەریی قاوە لەسەر نەخۆشییەکان

وێنە گشتییەکە کەمێک ئاڵۆزە، بەڵام بەگشتی ئەرێنییە:

پەستانی خوێن

 بۆ ئەوانەی بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە، کافاین وایکردووە پەستانەکەیان زیاتر بەرزببێتەوە. بەڵام بۆ ئەوانەی پەستانی خوێنیان ئاساییە، خواردنەوەی 1 بۆ 3 کوپ رەنگە مەترسیی تووشبوون بە بەرزە پەستان زیاد بکات، لە کاتێکدا سەیرەکە ئەوەیە خواردنەوەی زیاتر لە 3 کوپ لە رۆژێکدا پێدەچێت مەترسییەکە کەم بکاتەوە. 

لێرەدا سەرچاوەی کافاینەکە رۆڵی هەیە؛ خواردنەوە وزەبەخشەکان پەستانی خوێن بەرزدەکەنەوە، بەڵام قاوە مەترسییەکە کەمدەکاتەوە.

شەکرە

 توێژینەوەکان دەریدەخەن کە خواردنەوەی قاوە مەترسیی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم کەمدەکاتەوە. ئەو ژنانەی رۆژانە 3 کوپ یان زیاتریان خواردووەتەوە، مەترسیی تووشبوونیان بە رێژەی 27٪ کەمتر بووە و ئەوانەشی 5 کوپیان خواردووەتەوە، مەترسییەکەیان 30٪ کەمتر بووە.

نەخۆشییەکانی دڵ

خواردنەوەی تاوەکو 3.5 کوپ قاوە لە رۆژێکدا، مەترسیی گیرانی دەمارەکانی دڵ بە رێژەی 10٪ کەمدەکاتەوە. باشترین رێژەش 2 بۆ 3 کوپ بووە لە رۆژێکدا.

جەڵتەی مێشک

ئەو کەسانەی رۆژانە 3 بۆ 4 کوپ قاوەیان خواردووەتەوە، مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک بە رێژەی 21٪ کەمتر بووە.

ئەنجامی کۆتایی

راپۆرتەکەی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی کە لە گۆڤاری (Circulation) بڵاوکراوەتەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە خواردنەوەی مامناوەندی کافاین یان قاوە (کە دەگاتە 400 میلیگرام یان نزیکەی 3 بۆ 5 کوپ لە رۆژێکدا) سەلامەتە و مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک، سستبوونی دڵ، بەرزە پەستانی خوێن و شەکرە کەمدەکاتەوە.

توێژەران دەڵێن هێشتا پێویستیان بە توێژینەوەی زیاترە بۆ ئەوەی بزانن ئایا ئەم سوودانە تەنیا لە کافاینەکەدان یان لە پێکهاتەکانی دیکەی نێو قاوە، هەروەها بۆ ئەوەی بزانن ئەم کاریگەرییانە لەنێوان کەسانی تووشبوو بە نەخۆشییەکان چۆن دەگۆڕێن.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە