Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

لە سلێمانی پزیشکێک لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەندا لووت بۆ گەنجێک دەچێنێتەوە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

26-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار26-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

لە سلێمانی نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ کەسێک کرا کە بەهۆی گرتنی کارەباوە لووتی لەدەستدابوو، د. دیار عەبدولواحید، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری و بنیاتنانەوە نەشتەرگەرییەکەی کردووە و بە رووداوی راگەیاند، بە کڕکڕاگەی پەراسوو و شانەی نێوچەوان، لووتەکە دروستکراوەتەوە و ئامادەیە بۆ گواستنەوە بۆ شوێنی لووتە کۆنەکە.

نەشتەرگەرییەکە نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە سلێمانی کراوە، بەڵام ئەنجامەکەی ئێستا دەردەکەوێت و د. دیار عەبدولواحید بە رووداوی راگەیاند، تێچووەکەی خۆڕایی بووە، چونکە ئەمە تاقیکردنەوەی رێگەیەکی دەگمەن بووە لە بواری نەشتەرگەرییەکانی جوانکاریدا بۆ بنیاتنانەوەی لووت.

ئەو چارەخوازەی لووتەکەی بۆ چێندراوەتەوە کرێکارێکی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە و لەکاتی کارکردندا کارەبا گرتووێتی، بەهۆیەوە لووتی لەدەستداوە و سووتاوە. د. دیار و هاوکارەکانی لووتێکی نوێیان بۆ دروستکردووە کە لەنێوچەوانی ئەو گەنجەدا چاندراوەتەوە.

د. دیار ئامانجی ئەوەی کە لێوچەواندا لووتە نوێیەکە چاندراوەتەوە روون دەکاتەوە و دەڵێت: بۆ ئەوەیە باشتر لووتەکە گەشە بکات و لە شوێنێکدا بێت کە کێشە بۆ هەناسە و رووخساری کەسەکە دروستنەبێت، هەروەها لەگەڵ شانە و خانەکانی کەسەکە بگونجێت و هەمان رەنگ بێت لەگەڵ پێستی رووخساری. 

ئەوەشی باس کرد کە ئێستا ئەو لووتە تەنیا شێوە و قەپاخە، بە باشی گەشەی کردووە و هەمان رەنگی پێستی رووخساری کەسەکەی وەرگرتووە.
 
لە کۆتاییدا گوتی: ئێستا ئەوەی ماوەتەوە کە نەشتەرگەریی گواستنەوەی لووتە دروستکراوەکە بکرێت و بخرێتە جێی خۆی و وەکو ستافی پزیشكی ئامادەییمان تێدایە، ئەنجامدانەکەشی کەوتووەتەوە سەر چارەخوازەکە.

ئەمەش بزانە

لە ساڵی 2013، پزیشکانی چینی بەهۆی تەکنیکێکی نوێی نەشتەرگەریی دروستکردنەوە بوونە مانشێتی هەواڵەکان، کە بریتی بوو لە دروستکردنی لووتێکی نوێ لەسەر نێوچەوانی نەخۆشێک. گەنجە 22 ساڵانەکە، کە بە سیاولیان ناسرابوو، بەهۆی هەوکردنێکەوە دوای رووداوێکی هاتووچۆ لووتی لەدەستدابوو. رێگا کلاسیکییەکانی دروستکردنەوە بەهۆی سەختیی زیانەکانەوە گونجاو نەبوون.

نەشتەرگەزان لە نەخۆشخانەی زانکۆی پزیشکیی فوجیانی یەکگرتوو، لووتە نوێیەکەیان بە بەکارهێنانی تەکنیکێک دروستکرد. ئەوان ئامێرێکی فراوانکردنی شانەیان لەژێر پێستی نێوچەوانیدا دانا بۆ کشان و فراوانکردنی پێستەکە، پاشان وەک لووت دایانڕشتەوە. کرکڕاگەی پەراسوەکانی نەخۆشەکە بۆ پێدانی پێکهاتەی پتەو خرایە ناوی. لە ماوەی چەند مانگێکدا، لووتەکە بە سووڕی خوێنی خۆی گەشەی کرد و دواتر بۆ شوێنی دروستی خۆی گواسترایەوە.

ئەو رێکارە نامۆیە رەنگە سەیریش دەرکەوتبێت، بەڵام پەیڕەوی لە بنەما پزیشکییە دێرینەکان کردووە. پێستی نێوچەوان زۆرجار لە دروستکردنەوەی لووتدا بەکاردەهێندرێت، بەهۆی ئەوەی پێکهاتەکەی هاوشێوەیە و سووڕێکی خوێنی جێگیری هەیە.

 



بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە