Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دکتۆر بەرزی فەیسەڵ لەنێو هۆڵی نەشتەرگەری

دکتۆر بەرزی فەیسەڵ لەنێو هۆڵی نەشتەرگەری

تەندروستی

چیرۆکی پزیشکێک و دایکی؛ ''کچم ببە بە پزیشک، چونکە پزیشکان سەرمایان نابێت و ژیانێکی ئاسوودە دەژین''

شکار رێبوار

شکار رێبوار

26-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار26-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی دێرینی نەشتەرگەریی گشتی باسی گوتەیەکی دایکی دەکات کە پێی گوتووە: ''کچم ببە بە پزیشک، چونکە پزیشکان سەرمایان نابێت و ژیانێکی ئاسوودە دەژین''.

ئەو پزیشکەش دەڵێت: ئەمە ئەو ئامۆژگارییەی دایکم بوو کە هەمیشە ئاوای دەگوت، بەڵام کە ئێستا پزیشکم جاری وا هەیە کاژێر یەکی بەرەبەیانە، لە ژووری نەشتەرگەری وەستاوم و سەرمامە و برسیشمە. چاوەڕێی ئەوە دەکەم نەخۆشی داهاتوو بهێننە ژوورەوە بۆ نەشتەرگەرییەکی فریاگوزاری.

دکتۆر بەرزی فەیسەڵ، پزیشکی پایەبڵندی نەشتەرگەریی گشتی خاوەنی چیرۆکەکەیە و دەڵێت: راستە، پزیشکی رێگەیەک بوو و پیشەیەک بوو بۆ دابینکردنی ژیان، بەڵام هەرگیز کەس نەیگوت ئەو رێگەیە چەند قورسە، کەس ئەو رێگە قورس و درێژە باس ناكات کە هەموو پزیشکێک دەبێت بیبڕێت بۆ ئەوەی ببێتە پزیشک.

کەس ئێشکگرییە 24 کاژێرییەکان، شەوانی بێخەو و ماندووبوون و ژیانێک نابینێت کە لە پێناو رزگارکردنی ژیانی مرۆڤی دیکە تەرخاندەکرێت، دوور لە شار و خانەوادەمان.

وەک پزیشکی دێرینی نەشتەرگەریی گشتی و وەکو دایکێک، هەموو رۆژێک لەنێوان دوو جیهاندا دەژیم؛ جیهانێکیان منداڵەکانمن کە چاوەڕێی گەڕانەوەم دەکەن و دەیانەوێت تەنیا کاتێک لەگەڵ دایکیان بەسەرببەن. جیهانەکەی دیکە ئەو نەخۆشانەن کە خێزانێکی تەواو چاوەڕێی ئەوەن دەرگەی ژووری نەشتەرگەری بکرێتەوە و هەواڵێکی باش ببیستن.

زۆرجار کاتێک دەگەڕێمەوە ماڵ، منداڵەکانم خەوتوون. ئەو ساتانەی لەگەڵیان لەدەست دەدەم هەرگیز دووبارە ناگەڕێنەوە، بەڵام هەمیشە هیوادارم لە هەمان رۆژدا توانیبێتم ژیانێک رزگار بکەم.

هەندێک رۆژ لەوانەیە لە کاژێر دووی بەیانی بەهۆی نەشتەرگەرییەکی فریاگوزاری بانگ بکرێین، چەند کاژێرێک لە ژووری نەشتەرگەری بمێنینەوە، پاشان راستەوخۆ بچینە بەشی راوێژکاری بۆ دیتنی نەخۆشەکان. کات بە خێرایی تێدەپەڕێت و هێشتا بیرت نەکەوتووەتەوە کە هیچت نەخواردووە. زۆر جار یەکەم ژەمە خواردنم لە کاژێر 10ـی شەو بووە.

ئەوە نە شانازییە، نە پاڵەوانێتییە، نە گازاندە؛ تەنیا راستییەکی شاراوەی ژیانی پزیشکانە.

بەڵام هەرجارێک نەخۆشێک بە تەندروستی لە نەخۆشخانە دەردەچێت، یان بنەماڵەیەک بە فرمێسکی خۆشییەوە سوپاسم دەکەن، هەست دەکەم هەموو ئەو شەوانەی بێخەو و ماندووبوون تێپەڕین بێ مانا نەبوون. ئەو ساتانەن کە بیرم دەخەنەوە بۆچی ئەم رێگەیەم هەڵبژارد.
 
ئێستا دەزانم دایکم چ مەبەستێکی هەبوو کاتێک دەیگوت ''پزیشک ئاسوودە دەژی''. ئەو خۆشییە نە پارە بوو، نە سامانی دنیا، بەڵکو خۆشی و چێژ بوو لە رزگارکردنی ژیانی کەسانی دیکە و گەڕانەوەی خەندە بۆ سەر لێوی نەخۆش و کەسوکارەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە