Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

UNAIDS: کەمکردنەوەی بودجە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەیدز مەبەستێکی سیاسییە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

28-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار28-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەیدز UNAIDS هۆشداریدا کە کەمکردنەوەی بودجەی جیهانی، زیادبوونی نایەکسانی و پاشەکشە لە مافەکانی مرۆڤ، هەڕەشە لە دەیان ساڵ پێشکەوتنی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی HIV کە دەبێتە هۆی ئەیدز. 

راپۆرتی 'یەکگرتوو بۆ کۆتاییهێنان بە ئایدز' کە لە شاری ڕیۆ دی جانیرۆ خرایەڕوو، لێکۆڵینەوە لە کاریگەریی پچڕانی بودجە لە ساڵی 2025 و پێشکەوتنە جیهانییەکان دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە ئەیدز وەک هەڕەشەیەکی تەندروستیی گشتی تاوەکو ساڵی 2030.

وینفرێد بیانیما، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری UNAIDS رایگەیاند، پێشکەوتنە زانستییەکان وایانکردووە کۆتاییهێنان بە ئەیدز وەک هەڕەشەیەکی تەندروستیی گشتی نزیک بێت، بەڵام هۆشداریدا کە ئەو دەستکەوتانە بەهۆی کەمبوونەوەی وەبەرهێنان و دەستڕاگەیشتنی نایەکسان بە خۆپارێزی و چارەسەر، کەوتوونەتە مەترسییەوە.

بیانیما، دەڵێت: دەرمانی خۆپارێزیمان هەیە کە ئەوەندە کاریگەرن ئەگەر بگاتە دەستی هەموو ئەوانەی پێویستیان پێیەتی، دەتوانین بە شێوەیەکی راستەقینە کۆتایی بە ئەیدز بهێنین وەک هەڕەشەیەکی تەندروستیی گشتی. 

بە گوتەی بیانیما، گەورەترین رێگر لەبەردەم کۆتاییهێنان بە ئەیدز چیتر زانستی نییە، بەڵکو سیاسییە، هەروەها بەردەوامیی کەمکردنەوەی بودجەی HIV دەکرێت زیان بە بەرنامەکانی خۆپارێزی و چارەسەر بگەیێنێت، کە دەبێتە هۆی تووشبوونی زیاتری نوێ بە HIV و مردنی زیاتری پەیوەست بە ئایدز.

بودجەی ئێستای هاوکارییەکانی رێکخراوەکە بۆ پرسی کۆنتڕۆڵکردنی ئەیدز، نزیکەی 90 ملیۆن دۆلارە، بەڵام ئەمە لە ساڵانی 2022 بۆ 2024 سەروو 230 ملیۆن دۆلار بوو. زۆرترین کاریگەریش کەمکردنەوە و کشانەوەی بودجەکانی ئەمریکا بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە