Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

د. ئەنتۆنی فاوچی

د. ئەنتۆنی فاوچی

تەندروستی

ئەنتۆنی فاوچی وەڵامی زیاتر لە 100 پرسیاری ئەنجوومەنی پیرانی نەدایەوە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

بەرپرسی پێشووی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمریکا کە تۆمەتبارکراوە بە پشتگوێخستنی مەرجەکانی سەلامەتی بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و شاردنەوەی راستییەکان لەبارەی ڤایرۆسەکە، لەنێو ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەڵامی دەیان پرسیاری کۆنگرێسمانەکانی نەدایەوە.

د. ئەنتۆنی فاوچی، بەرپرسی پێشووی پەیمانگەی نیشتمانیی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمریکا و پسپۆڕی وردی نەخۆشییە گوازراوەکان بە لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و کاروباری حکومیی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکای گوت: "هەرچەندە ئەم کارە ئازارم دەدات بەهۆی ئەو رێزەی بۆ دەسەڵاتی یاسادانان و مێژووی دەیان ساڵەی هاوکاریکردنم لەگەڵ کۆنگرێس هەمە، بەڵام بەگوێرەی ئامۆژگاریی پارێزەرەکانم، مافی خۆم بەپێی هەموارکردنەوەی پێنجەمی دەستوور بەکاردەهێنم بۆ خۆبەدوورگرتن لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان''.

کۆمارییەکان رەخنە لە فاوچی دەگرن بەهۆی پەنابردنی بۆ پێنجەمین هەموارکردنەوەی دەستوور لەکاتی دانیشتنێکی لیژنەیەکی ئەنجوومەنی پیران لە رۆژی چوارشەممە 29-7-2026 کە سیناتۆری ئەمریکی راند پاوڵ، کۆماری ویلایەتی کێنتاکی سەرۆکایەتیی دەکرد.

پاوڵ، فەرمانی ئامادەبوونی بۆ فاوچیی تەمەن 85 ساڵ دەرکردبوو بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لەبارەی پەتای کۆڤید-19 و تۆمەتباری کردبوو بە "نادڵسۆزی" لەو ماوەیەدا.

هەرچەندە لە سەرەتای ساڵی 2025 لێخۆشبوونێکی لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پێدرا، بەڵام هەندێک لە کۆمارییەکان کە چەندین ساڵە هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی دەستپێکردووە، ئاماژەیان بەوە کرد کە هێشتا دەکرێت رووبەڕووی تۆمەت بکرێتەوە بۆ هەر سوێندێکی درۆ کە لە دانیشتنەکەی رۆژی چوارشەممەدا درابێت.

فاوچی باسی ئەوە دەکات، هۆکاری بانگکردنەکەی بۆ ئەنجوومەنی پیران، ئەوەیە کە بیخەنە زیندانەوە و تۆمەتەکەی بەسەردا بسەپێنن کە تاوانبارە.

زیاتر لە 100 پرسیاری وەڵام نەداوەتەوە

فاوچی لە بەردەم لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و کاروباری حکومیی ئەنجوومەنی پیران زیاتر لە 100 جار مافی بڕگەی پێنجەمی دەستووری بۆ خۆدزینەوە لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان بەکارهێنا کە بەپێی هەندێک راپۆرت بە دیاریکراوی 111 جار بووە.

''هیچم بیر نایەت و ئاگاداری زانیارییەکان نیم''

لە چاوپێکەوتنی تۆمارکراوی کانوونی دووەمی 2024 لیژنەیەک لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا چاوپێکەوتنێکی 14 کاژێریی داخراویان کرد کە دوو رۆژی خایاند لەگەڵ لیژنەیەکی کاروباری پەتای کۆرۆنا؛ لەوێدا د. فاوچی، هەر پرسیارێکی لەبارەوە لێدەکرا دەیگوت؛ "بیری نایەت" یان ئاگاداری زانیارییەکان نییە.

یەک ملیۆن و 24 هەزار کەس بە کۆڤید-19 گیانیان لەدەستداوە

بەگوێرەی ئامارەکانی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە ئەمریکا، لە ساڵی 2020 تاوەکو 2026 زیاتر لە ملیۆنێک و 24 هەزار کەس بە کۆڤید-19 گیانیان لەدەستداوە و زۆرینەیان لەنێوان ساڵانی 2021 و 2022دا بوون.

ئەمەش بزانە

د. ئەنتۆنی فاوچی لە ساڵی 1984ـەوە تاوەکو ساڵی 2022 سەرۆکایەتی پەیمانگەی نیشتمانیی هەستیاری و نەخۆشییە گوازراوەکانی کردووە، پاش پەتای کۆرۆنا بەهۆی ئەوەی گوایە سەرکەوتوو نەبووە لە پاراستنی وڵات لە پەتاکە و قوربانییەکی زۆری لێکەوتووەتەوە، لە پۆستەکەی لابرا و دووچای رەخنە و لێپرسینەوەی زۆر بووەوە، کە تاوەکو ئێستاش بەرپرسانی ئەمریکا بە هۆکارێکی ئەو هەموو قوربانییەکی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان دایدەنێن.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە