Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

ئەو پزیشکەی لە دهۆک دووجار دڵی بۆ پیاوێک گەڕاندەوە: ''لەکاتی هێڵکاریی دڵدا، دڵی وەستا''

شکار رێبوار

شکار رێبوار

01-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار01-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چاوەکانت مەخەرە مەترسییەوە؛ عەدەسەی جوانکاری بەبێ رەچەتەی پزیشک مەترسیدار
تەندروستی24-10-2026

چاوەکانت مەخەرە مەترسییەوە؛ عەدەسەی جوانکاری بەبێ رەچەتەی پزیشک مەترسیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

رووداو - تەندروستی

پزیشکێک لە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادی لە دهۆک دووجار دڵی پیاوێک بەساڵاچوو دەخاتەوە کار و لە دواییدا ژیانی لە مردن رزگار دەکات. ئەو پزیشکە تەنانەت لەسەر تەختی نەخۆشەکەش سینگە دڵەبووژاندنەوەی بۆ دەکات تا دەگەیێندرێتە ژووری لێدانی کارەبا لە دڵ DC Shock.

ئەمڕۆ شەممە 1-8-2026 دکتۆر ئەلەند ناسر، پزیشکی خولاو لە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، ئەوە پیاوێکی 64 ساڵ بووە و بەپێی خۆی هاتووەتە نەخۆشخانە، چونکە ئازاری سینگی هەبووە.

پزیشکەکان پاش بینینی و زانینی نیشانەکانی، پشکنینی هێڵکاریی دڵیان بۆ کردووە، بەڵام لەکاتی پشکنینەکە دۆخی خراپتر بووە و دڵی وەستاوە، ئیدی جارێک کارەبایان لە دڵی داوە، بەڵام تەنیا چاوی کردووەتەوە و دایخستووەتەوە، پاشان بەپەلە دەیخەنە سەر تەختێک بۆ ئەوەی بیبەنە ژوورێکی تایبەت بە کارەبایی دڵ.

ئەوەی پڕاوپڕە لە دڵسۆزی و میهرەبانیی دکتۆر ئەلەند ئەوەیە، لەکاتی گواستنەوەی ئەو نەخۆشە بۆ ژوورێکی دیکە و هەر لەسەر تەختەکە، سینگە دڵەبووژاندنەوە بۆ پیاوەکە دەکات تاوەکو دڵی بهێنێتەوە کار، پاشان بە تەواوی دەگەنە ژوورەکە و بە ئامێری DC Shock کارەبای لێدەدەن و دڵی بۆ دووەمجار دەکەوێتەوە لێدان.

بەگوتەی پزیشکەکە، کاتێک پرسیاریان لە نەخۆشەکە کردووە، هیچی بیر نەماوە کە چی بەسەدا هاتووە؟ ئینجا دەرمانی شلکردنەوەی خوێن و جەڵتەی دڵیان پێداوە و ئامادەیان کردووە بۆ ئەوەی بیبەن بۆ سەنتەری دڵ لە دهۆک تاوەکو قەستەرەی بۆ بکەن.

دکتۆر ئەلەند لەگەڵ نەخۆشەکە بووە هەتا گەیشتووەتە سەنتەری دڵ، لەوێ (د. نزار عەرەب، پسپۆڕی دڵ و قەستەرە) قەستەرەی بۆ نەخۆشەکە کردووە و بە رووداوی راگەیاند، خوێنبەری تاجیی دڵی گیرا بوو، بە قەستەرە بەردرا. بەڵام هێشتا پێویستیی بە قەستەرەی دووەمە و رێنوێنی و دەرمانی بۆ ئەوەش پێدراوە.

کوڕی ئەو نەخۆشە ئەوە ئاشكرا دەکات کە باوکی بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە تووڕە بووە و هەر ئەوەش کاری تێکردووە و جەڵتە لێی داوە. ئێستاش دۆخی جێگیرە، بەڵام د. نزار دەڵێت کە پێویستیی بە قەستەرەی دووەم هەیە.

 

نیشانەکانی جەڵتەی دڵ 

* سینگئێشە
* ئازاری شان و قۆڵی چەپ
* هێڵنج و رشانەوە
* ئارەقکردن و ساردبوونی پێست
* هەناسەتەنگی 
* ناڕێکیی لێدانی دڵ

دامەزراوەی دڵ لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لە ماڵەوە تاوەکو پشکنینی هێڵکاریی دڵ پێویستە 10 خولەک بێت و لە ماڵەوە تاوەکو ئەنجامدانی قەستەرە بۆ کەسی تووشبووی جەڵتەی دڵ پێویستە 90 خولەک بێت، چونکە ''خولەکێک دواکەوتن لە بووژانەوەی دڵ، 10٪ چانسی ژیان کەم دەبێتەوە''.

بابەتی پەیوەندیدار

چاوەکانت مەخەرە مەترسییەوە؛ عەدەسەی جوانکاری بەبێ رەچەتەی پزیشک مەترسیدار
تەندروستی24-10-2026

چاوەکانت مەخەرە مەترسییەوە؛ عەدەسەی جوانکاری بەبێ رەچەتەی پزیشک مەترسیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە