Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

وەزیری تەندروستیی عێراق بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەرخی لەکارلادا

شکار رێبوار

شکار رێبوار

04-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار04-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

وەزیری تەندروستیی لەناکاو چووەتە نەخۆشخانەی کەرخ و لەکاتی سەردانی وەزیر، لەکۆی 14 پزیشکی نەخۆشخانەکە، تەنیا یەک پزیشک دەوامی کردووە.

د. عەبدولحوسێن موسەوی، وەزیری تەندروستیی عێراق لەسەردانێکی لەناکاودا دەچێتە نەخۆشخانەی کەرخ و دەبینێت لەکۆی 14 پزیشکی نیشتەجێی پایەبڵند، تەنیا یەك پزیشک دەوام دەکات؛ تووڕە دەبێت و دەڵێت "تەنیا ئەم پزیشکە لە بەشی فریاکەوتنە؟ ئەی ئەوانی دیکە لە کوێن؟ چۆن دەبێ لەکاتی قەرەباڵخیدا کە 14 پزیشکی پایەبڵنف هەن، یەکێکیان لە دەرەوەی بەشی فریاکەوتن نییە؟" دوای ئەوە چەند بریارێکی دەرکرد.

دیارە کە موسەوی، زانیاریی پێشوەختەی لەسەر خراپیی رەوشی نەخۆشخانەکە هەبووە و دەڵێت: "هەموو ئەو زانیارییانەی پێم دەدەن نوێ نین، پێم گەیشتوون، لە مانگی ئادارەوە تاوەکو ئێستا خۆڵ و خاشاک کۆنەکراوەتەوە''.

وەزیری تەندروستیی عێراق، کە بە نائومێدییەوە بەنێو نەخۆشخانەکەدا دەگەڕێت، رووی لە یەکێک لە کارمەندان دەکات و دەڵێت "هیچ شتێکم نەدۆزییەوە لەم نەخۆشخانەیە دڵخۆشم بکات، شتێکی بچووکیش نییە کە دڵخۆشکەر بێت''.

لە ئەنجامی ئەو دۆخەدا، وەزیر دەستبەجێ بڕیاریدا بە لەکارلادانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە. پاشان بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پشکنینی نەخۆشخانەکەی راسپارد کە بۆ ماوەی دوو هەفتە ببێتە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە و گوتی: دەمەوێت دوای دوو هەفتە بێمەوە و چارەسەری راستەقینە و ریشەیی ببینم، چونکە بەراستی رەوشەکە کارەساتبارە و قبووڵنەکراوە.

وەزیری تەندروستی، بیانووی نەبوونی بودجەی رەتکردەوە و گوتی: "راستە پارە نییە، بەڵام ناکرێت تا ئەم راددەیە دەستەوەستان بین. ئەمە پەیوەندیی بە پابەندبوونی کەسی و ئەدای پیشەییەوە هەیە''.

وەزیری تەندروستی جەختی لە پێویستیی پابەندبوون بە ئەرکەکان بەرامبەر نەخۆش و پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی شایستە بە هاووڵاتییان کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە