Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

خانمێکی ئەمریکی دوای لێدانی ''دەرزییەکی دژەپیربوون'' گیانی لەدەستدا

شکار رێبوار

شکار رێبوار

04-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار04-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

خانمێکی 27 ساڵ دوای لێدانی ''دەرزییەکی دژەپیربوون'' لە سەنتەرێکی تەندروستی لە ئەمریکا گیانی لەدەستدا و پۆلیس پزیشکەکەی دەستگیر کردووە و دەرکەوتووە؛ بێ مۆڵەت بووە.

ئێلیزابێس بارۆن
ئەو خانمە 27 ساڵە بووە کە چووەتە سەنتەرێکی جوانکاری لە نیویۆرک، دوای ئەوەی دەرزیی NADـیان پێداوە دڵی لە لێدان وەستاوە و گیانی لەدەستداوە.

رۆخاس کابریرای تەمەن 55 ساڵ ئەو پزیشکە بووە کە دەرزی و دەرمانەکانی لەنێو سەنتەرەکە بۆ ئێلیزابێس بەکارهێناوە و خۆی وەکو پزیشک ناساندووە، لەکاتێکدا دوای لێکۆڵینەوەی پۆلیس، دەرکەوتووە؛ مۆڵەتی کارکردنی نەبووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان و داواکارانی گشتی، ئەو پزیشکە مۆڵەتی کارکردنی لە کۆماری دۆمینیکان هەیە، بەڵام لە ئەمریکا نییەتی و پێشتر دووجار دەستگیر کراوە، لەوانەش بۆ هەوڵدان بۆ هێنانی پێداویستیی پزیشکی بۆ نێو وڵات.

پزیشکەکە چەندجارێک دەستگیر کراوە

داواکاری گشتیی ئاشکرای دەکات، پزیشکە گوماناوییەکە پێشتریش لە 6ـی تشرینی دووەمی 2025 لە فڕۆکەخانەی نیوارک دەستگیر کرابوو، کاتێک لە کۆماری دۆمینیکانەوە دەگەڕایەوە و داردەستێکی کانزایی لە جانتاکەیدا بووە.

ئەو تەنیا چەند رۆژێک دواتر دووبارە لە هەمان فڕۆکەخانە دەستگیر کرایەوە دوای گەڕانەوەی لە کۆماری دۆمینیکان، ئەمجارەیان نزیکەی 200 دەرمان، زیاتر لە 30 حەب و 10 دەرزیی لیدۆکاینی پێبوو.

خانمەکە چ دەرمانێکی وەرگرتووە؟

داواکارانی گشتی لەکاتی دادگاییکردنیدا لە دادگەی تاوانەکانی برۆنکس لە رۆژی دووشەممە 3-8-2026 ئاشکرایان کرد، رۆخاس کابرێرا چارەسەرێکی NAD+ـی لە رێگەی کانیولاوە پێدابوو، بەڵام دواتر دڵی دەوەستێت و گیان لەدەستدەدات.

بەگوێرەی پسپۆڕانی تەندروستی، دەرزییەکانی NAD+ نیکۆتیناماید ئەدێنین داینوکلیۆتاید دەگەیێننە جەستەی نەخۆش، کە کۆئەنزایمێکە لە خانەکاندا هەیە، بۆ پاڵپشتیکردنی وزە، روونیی هزری و تەندروستیی مێتابۆلیزم. هەروەها دەشتوانێت کاریگەریی دژەپیربوونی هەبێت، بەڵام پێویستی بە رەچەتەی وردی پزیشکی هەیە.

پێدانی NAD+ لە رێگەی کانیولاوە پێویستیی بە رەچەتەی پسپۆڕێکی پزیشکی هەیە. ئیسان رایسباوم، یاریدەدەری داواکاری گشتیی ناوچەکە، لە دادگەدا رایگەیاند، رۆخاس کابرێرا هیچ دەسەڵاتێکی نەبووە بۆ ئەنجامدانی ئەو چارەسەرە باوە دژەپیربوونە، چونکە مۆڵەتی پزیشکیی لە ویلایەتەکەدا نییە.

ئەو مادەیەی پیربوونی تەمەن دوادەخات، دەکرێت ببێتە هۆی گیانلەدەستدان

د. نیان جاف، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری بە رووداو گوتووە: ئەو مادەیەی بۆ ئەو خانمە بەکارهاتووە، بە سرووشتی لەنێو خانەکانی جەستەدا هەیە و وزە بە خانەکانی جەستە دەبەخشێت.
 
ئەوەشی باس کردووە، هێشتا توێژینەوەکان لەو ئاستەدا نین کە پشت بە تەواوکەری خۆراکیی NAD ببەسترێت بۆ رێگری لە پیربوون و ئاماژەی بەوەشکرد کە دەشێت ببێتەهۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی هەستیاری لەکاتی وەرگرتیندا.

د. نیان جاف چەند رێگەیەک بۆ بەگەنجی هێشتنەوەی پێست پێشنیازدەکات وەکو؛
 
- وەرزشی رۆژانە
- خۆپاراستن لە تیشکی خۆر لە کاتە گەرمەکان
- خەوی رێک
- تەواوکەرە خۆراکییەکانی ڤیتامینەکان بە راوێژی پزیشک
- بەکارهێنانی شێدارکەرەوە و دژەخۆر
- کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی

 

ئەمە پزیشکە گومانلێکراوەکەیە و دادگەییکردنەکەی بەردەوامە کە سەرەتای مانگی 9 دانیشتنی دادگەییکردنەکەیەتی.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە