Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

یاریدەدەرێکی سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی: بودجەی تەرخانکراوی زانکۆ لە ئاستی خزمەتگوزاری و پێویستییەکاندا نییە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

05-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار05-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

یاریدەدەرێکی سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی ئاشکرای دەکات، بودجەی تەرخانکراو بۆ زانکۆی هەولێری پزیشکی لە ئاستی خزمەتگوزاری و پێویستییەکان نییە و خەرجیی خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان زۆرە و بودجەکەشیان کەمە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5-8-2026 د. هاوڕێ مستەفا، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی تایبەت بە رووداو ئاشکرای کرد، ئەو بودجەیەی بۆ زانکۆکەیان تەرخان کراوە زۆر کەمترە و لە ئاستی پێداویستی و خزمەتگوزارییەکانی زانکۆکەدا نییە.

د. هاوڕێ مستەفا دەڵێت: مانگانە 20 ملیۆن دینار دەدرێتە پێنج کۆلێژی زانکۆی هەولێری پزیشکی کە هەر کۆلێژێک نزیکەی 2 ملیۆنی بەردەکەوێتە.

ئەو ئەوەش باس دەکات، زۆرجار دواکەوتن لە پێدان و خەرجکردنی بودجەی زانکۆی هەولێری پزیشکی هەیە، ئەمەش کار لە دواخستنی خزمەتگوزارییەکان و نۆژەنکردنەوەکان هەیە بەتایبەت کە خەرجیی خوێندکارانی پزیشکیی گشتی زۆرە.

70٪ـی پارەی خوێندکارانی پاراڵێل بۆ زانکۆ دەگەڕێتەوە، بەڵام هەموو مانگێک نییە!

د. هاوڕێ مستەفا روونی دەکاتەوە، ''پارەی پێشینەی مانگانەی زانکۆ 20 ملیۆن دینارە و لە پاراڵێلیش بەپێی مانگە، لەکاتێکدا 30٪ـی بڕی پارەکانی پاراڵێل بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و 70٪ـیش بۆ زانکۆ دەگەڕێتەوە''.

هۆکاری داخرانی دوو بەشی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی هەولێری پزیشکی ئاشكرا دەکرێت

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی روونکردنەوە لەبارەی ئەو کێشەیە دەدات کە کەوتووەتە کۆلێژێکی زانکۆکە و دەڵێت: ئێستا هەردوو بەشی تەندروستیی گشتی و چارەسەری سرووشتی لە کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان هەڵپەسێردراون تاوەکو لە بەغداوە بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی بۆ بدرێت و بنکۆڵکاری بۆ بکرێت.

هۆکاری داخستنەکەشیان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە بەغدا ئەو دوو بەشەی بە تەکنیکی داناوە، قبووڵی نەبووە بەشی تەکنیکی لەنێو زانکۆکەدا هەبێت. هەرچەندە بەگوتەی د. هاوڕێ، ئەوە بڕیارێکی هەڵەیە، چونکە هەر بەشێکی ئەکادیمی و تەکنیکی کە دەکرێتەوە و خزمەت بە بازاڕی کار و وەزارەتەکان بکات، پێویستە رێگەی پێبدرێت و قوتابی وەربگرێت.

جەختی لەوەش کردەوە، هەر بەشێک لە زانکۆی هەولێری پزیشکی کرابێتەوە، بەپێی پێویستیی بازاڕ و هەلی کاری پزیشکی بووە. رێکاری دانپێدانانیش بۆ هەموو بەشەکانی کراوە، بەڵام بۆ هەندێک بەش بەپێی پێویست نەبووە.

لە کۆتاییشدا ئەوەش باس دەکات، دەرچووی بەشە داخراوەکان لە رێبەری قوتابییان و کۆدی ناوەکانی بەشەکان لە بەغدا هەن و دەتوانن دابمەزرێن. تەنانەت سێ بەشەکەی دیکەی کۆلێژەکە (مایکرۆبایۆلۆژیی پزیشکی، کیمیای ژیانی ئەندامی و خۆراکزانی و پارێزی) کۆدیان لە بەغدا هەیە و دەرچووانیان دەتوانن دابمەزرێن و بۆ خوێنی باڵا بخوێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە