Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

بەدواداچوونێکی رووداو: دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە ئاستی پێویستیی وەزارەتی تەندروستی زیاترە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

08-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار08-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

ئێستا زۆرترین پزیشکی ددان لە هەرێمی کوردستان هەن و تاوەکو شەش ساڵی دیکە، بەپێی داخوازیی وەزارەتی تەندروستی تەنیا ساڵانە 132ـیان پێویستە لە زانکۆکان دەربچن. سەرۆکی زانکۆیەکیش دەڵێت، ساڵانە ژمارەی پزیشکان زیاد دەبن کە سەروو ئاستی پێویستییە.

بەپێی بەدواداچوونێکی رووداوی تەندروستی کە پشت بە نوێترین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەبەستێت، پێویستە لە هەرێمی کوردستان بۆ 10 هەزار کەس (20 پزیشکی گشتی، 3 پزیشکی ددان، 4 دەرمانساز، 30 پەرستار و 10 کارمەندی تەندروستی) هەبێت، بەڵام ئەم ستانداردە بەراورد بەو ژمارەیەی کە ئێستا هەیە زۆرە؛ ئەمەی خوارەوە ئاماری پێویستییەکان و هەبوونی پزیشک و کارمەندە لە شەش ساڵی داهاتوودا؛

- پێویستە 13 هەزار پزیشكی گشتی هەبن کە تا شەش ساڵی دیکە پێویستە 4040 پزیشکی گشتی لە زانکۆکان دەربچن.

- پێویستە 1950 پزیشکی ددان هەبن کە تا شەش ساڵی دیکە پێویستە 793 پزیشکی ددان لە زانکۆکان دەربچن.

- پێویستە 2600 دەرمانساز هەبن کە تا شەش ساڵی دیکە پێویستە 1606 دەرمانساز لە زانکۆکان دەربچن.

- پێویستە 19500 پەرستار هەبن کە تا شەش ساڵی دیکە پێویستە 10381 پەرستار لە زانکۆکان دەربچن.

- پێویستە 6323 کارمەندی تەندروستی هەبن کە تا شەش ساڵی دیکە پێویستە 1344 کارمەندی تەندروستی لە زانکۆکان دەربچن.

د. هاوڕێ مستەفا، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بە رووداوی راگەیاند، ئەو ژمارەیەی وەزارەتی تەندروستی داوای لە زانکۆکان کردووە کە پێویستە بڕی ئەوەندە خوێندکارە هەبن، زۆر کەمترە لەوەی کە ئێستا هەیە و ئەمەش واتە لە ئاستی پێویستیی وەزارەتی تەندروستی زیاترە.

د. هاوڕێ مستەفا روونی دەکاتەوە، تاوەکو شەش ساڵی دیکە پێویستە 793 پزیشکی ددان لە هەموو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەربچن، بەڵام بە زانکۆ حکومی و تایبەتییەکانیشەوە تاوەکو شەش ساڵی دیکە رەنگە ئەو ژمارەیە بگاتە دوو ئەوەندە. تەنانەت ئەمە بۆ بەشە پزیشکییەکانی دیکەش راستە.

ئەمەی خوارەوە ژمارەی ئەو پزیشک و کارمەندانەیە کە ئێستا سەر بە میلاکی وەزارەتی تەندروستین

8960 پزیشکی گشتی هەن.
1157 پزیشکی ددان هەن.
994 دەرمانساز هەن.
9119 پەرستار هەن.
4979 کارمەندی تەندروستی هەن.

هەر لەنێو پلانە شەش ساڵییەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە کە ساڵانە پێویستە (673 پزیشکی گشتی، 132 پزیشکی ددان، 267 پزیشکی دەرمانساز، 1730 پەرستار و 223 کارمەندی تەندروستی) لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەربچن.

بەڵام ئەو ژمارانە بۆ دەرچووانی ئێستای هەریەک لە کۆلێژەکان لە سەروو پێویستییەوەیە و سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی رایگەیاندووە، ''ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکان دەردەچن کە لە سەروو ئاستی پێویستین''. (راپۆرتێک بخوێنەرەوە).

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە