Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

نەتەوە یەکگرتووەکان: 4 هەزار تووشبوو و 1850 گیانلەدەستدان بە ئیبۆلا تۆمار کراون

شکار رێبوار

شکار رێبوار

09-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار09-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، گرووپێکی راوێژکاریی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشنیازی کردووە تاقیکردنەوەیەکی کلینیکی لە کۆنگۆ بۆ هەڵسەنگاندنی ڤاکسینی ئێرڤیبۆ بکرێت دژی جۆرێکی دەگمەنی ئیبۆلا، کە بە ڤایرۆسی بوندیبوگیۆ ناسراوە.

فەرحان حەق، گوتەبێژی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: ڤاکسینی ئێڤێربۆ تاکە ڤاکسینی مۆڵەتپێدراوە دژی ئیبۆلا و "ئەمە لە کاتێکدایە کە ڤایرۆسەکە بەردەوامە لە بڵاوبوونەوەی خێرا بە سەرانسەری کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ. 

بەپێی ئامارەکان، لە مانگی ئاداری ئەم ساڵەوە تا ئێستا چوار هەزار تووشبوو تۆمار کراون، لەو ژمارەیەش هەزار و 850 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، ڤایرۆسی بوندیبوگیۆ جۆرێکی دیاریکراو و دەگمەنی نەخۆشیی ئیبۆلایە و ئەم ساڵ بە چڕی لە کۆنگۆدا بڵاو بووەوە، پاشان پەڕییە وڵاتانی دراوسێی و لە ئۆگەنداش کەسێکی زۆر تووشی بوون.

فەرحان حەق، بە ئاماژەدان بە ئامارەکانی سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) گوتی، "زیاتر لە 300 منداڵ بەهۆی ئیبۆلاوە گیانیان لەدەستداوە لەوکاتەوەی نەخۆشییەکە بڵاوبووەتەوە. منداڵان نزیکەی چارەکێکی تووشبووە پشتڕاستکراوەکان پێکدەهێنن، بەڵام نزیکەی یەک لەسەر سێی هەموو گیانلەدەستدانەکان پێکدەهێنن''.

ڤاکسینی ئێرڤیبۆ Ervebo چییە؟

بەپێی ناوەندی پزیشکیی ئەورووپی، Ervebo یەکەم ڤاکسینە کە بەکاربێت بۆ پێشگیریکردن لە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە جۆری زایر، کە لە ساڵانی رابردوودا بڵاو بووەوە و دەستنیشان کرا، بۆ منداڵانی یەک ساڵ بەرەو سەرەوە تاوەکو بەساڵاچووان بەکاربێت و لەڕێگەی دەرزییەوە لە قۆڵ دەدرێت.

ئیبۆلا چییە؟

ئەمە ڤایرۆسێکی کوشندە و مەترسیدارە کە دەبێتە هۆی خوێنبەربوون، تائێستا ڤایرۆسەکە هیچ دەرمان و ڤاکسینێکی نییە، رێژەی کوشندەییەکەی نزیکەی 50٪ـە لەکاتێکدا رێژەی کوشندەیی کۆرۆنا 15٪ و کەمتریش بوو.

لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا، نزیکەی 15 هەزار کەس لە وڵاتانی ئەفریقا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. کوشندەترین بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ لەنێوان ساڵانی 2018 و 2020 بوو، کە تێیدا نزیکەی دوو هەزار و 300 کەس گیانیان لەدەستدا. تەنانەت ساڵی رابردووش 45 کەس هەر بەهۆی ئەو ڤایرۆسەکە لە ئەفریقا گیانیان لەدەستدا.

نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا

- تا و بێهێزی
- ئازاری ماسوولکەکان
- سەرئێشە
- سکچوون
- رشانەوە
- لیکی سەر پێست
- خوێنبەربوون
- شەکەتی و نەمانی ئارەزووی خواردن

چۆن ئیبۆلا دەگوازرێتەوە؟

- بەرکەوتنی راستەوخۆ بە خوێن، میز، بەڵغەم و رشانەوەی کەسی تووشبوو
- تێکەڵاوبوون و مانەوە لەو شوێنانەی گیانداری کێوی لێیە بەتایبەت شەمشەمەکوێرە
- گەشتکردن بۆ ئەو شوێنانەی ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوە
- سێکس لەگەڵ کەسی تووشبوودا
- دایکی تووشبوو بۆ منداڵەکەی لەڕێگەی شیرپێدان
- بەرکەوتن بە کەلوپەلی پیسبووی تاقیگە بە خوێن و پاشماوەی کەسی تووشبوو

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە