Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

لە ئەمریکا بەکتریایەکی کوشندە حەوت کەسی کوشت

شکار رێبوار

شکار رێبوار

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

تەندروستیی ویلایەتی لویزیانا لە ئەمریکا هۆشدای دەداتە دانیشتووانی ویلایەتەکە کە خۆیان بپارێزن لە ئاوی پیسبووی کەناراوەکان بەتایبەت لەم وەرزی گەرمایەدا. هۆکارەکەش دەگەڕێنێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی بەکتریایەکی کوشندەی نێو ئاوی کەناراوەکان.

وەزارەتی تەندروستیی ویلایەتی لویزیانا رایدەگەیێنێت، تەنیا ئەم ساڵ نۆ تووشبووی بەکتریای flesh-eating لە جۆرەکانی Streptococcus و Vibrio vulnificus تۆمار کراون کە پێنجیان گیانیان لەدەستداوە.

ئەو جۆرە بەکتریایانە بەوە ناسراون کە دەچنە نێو شانەکانی جەستە و گەنینیان بەسەردادەهێنن، تەنانەت ئەگەر لەماوەیەکی کەمدا چارەسەر نەکرێت، دەبنە هۆی گیانلەدەستدان.

تەندروستیی ویلایەتەکە هۆشداری داوە کە هەر کەسێک برینی هەبێت و بچێتە نێو ئاوەوە پاشان سووربوونەوە، ئاوساوی و ئازاری بۆ دروست ببێت، دەستبەجێ پزیشك ئاگادار بکاتەوە، چونکە ئەگەری هەیە تووشی بەکتریاکە بووبێت.

جگە لە  لویزیانا، لە فلۆریدا ئەم ساڵ 14 تووشبووی ڤیبریۆ ڤۆڵنیفیکۆس تۆمار کراون کە دووانیان گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا لەهەمان ویلایەت ساڵی رابردوو 33 تووشبوو و پێنج گیانلەدەستدان هەبووە.

لەکوێدا بەکتریاکە هەیە؟

بەکتریای ڤیبریۆ لە ئاوی دەریا و لە تێکەڵەی ئاوی شیرین و سوێردا گەشە دەکات کە لە زۆنگاوە بچووکەکاندا هەن. زۆربەی تووشبوونەکان لە مانگی ئایارەوە تاوەکو تشرینی یەکەم تۆمار دەکرێن و زۆربەیان لە ویلایەتەکانی کەناراوەکانی کەنداو روودەدەن. پزیشکان دەڵێن، کەنداو ژینگەیەکی نموونەییە و رێژەی پێویستی خوێ و گەرمیی هەیە کە رێگە بە زۆربوونی ئەم بەکتریایە دەدات.

رێژەی کوشندەیی بەکتریاکە

بەپێی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، بەکتریای ڤیبیریۆ ڤۆڵنیفیکۆس (Vibrio vulnificus) ئەو جۆرە کوشندەیە کە دۆزراوەتەوە لەنێو قوربانییانی بەرکەوتەی ئاوی کەناراوەکانی ویلایەتی لویزیانا و رێژەی کوشندەییەکەی 33٪ بۆ 40٪ـە.

ئەم جۆرە بەکتریایە سەر بە هەمان خێزانی بەکتریای گەدەیە کە ئەویش بەکتریایەکی درێژخایەنی تووندە و زۆرێک لە خەڵکی پێی ئاشنان، چونکە تووشبووی زۆرە.

هۆکارەکانی تووشبوون

- خواردنی خۆراکە دەریاییەکان کە پیسبوون بە ئاوی ناخاوێن.
- خواردنی ئەو گوێچکەماسییانەی سەرچاوەی ئاوەکەیان پیسە.
- مەلەکردن لەنێو ئاوی تێکەڵەی شیرین و سوێر یاخود ئاوی زۆنگاوەکان.
- مەلەکردن لە ئاوی پیسدا بە برینی پێستەوە.

کێن ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان زۆرە؟

- بەساڵاچووان
- تووشبووانی شێرپەنجە
- ئەوانەی گورچیلەیان بۆ چێنراوە
- تووشبووانی نەخۆشیی جگەر و شەکرە
- ئەوانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە بەهۆی نەخۆشییە بەرگرییە دژەخۆییەکانەوە کە تێکچوونی سیستمی بەرگریی جەستەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە