Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

توێژینەوەیەکی ئەمریکی: خۆراکە زۆر دەستکاریکراوەکان زیان بە گەشەی منداڵ دەگەیێنن

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا هۆشداری دەداتە دایک و باوکان کە ئەو خۆراکانەی لە مارکێتەکاندا بۆ منداڵانی تەمەن شەش مانگ تاوەکو سێ ساڵ دەفرۆشرێن وەکو ( سریلاکی بەیانیان، بیسکوویتی منداڵان وخواردنەوە شیرینەکان)، مادەی پارێزەر، شەکر و خوێی زیادکراویان تێدایە و بەهای تەندروستییان زۆر نزمترە لەوەی لەسەر قاڵبەکانیان دەنووسرێ.

توێژینەوەکە لە زانکۆی تێکساس پشکنین و هەڵسەنگاندنی زانستی بۆ زیاتر لە دوو هەزار و 700 بەرهەمی خۆراکیی ئامادەکراوی منداڵان لە بازاڕەکاندا کردووە و دەرکەوتووە، زیاتر لە 80%ی بەرهەمەکان بە مادەی پارێزەر دروستکراون و بۆ ئەوەی تا ماوەیەکی درێژتر بمێننەوە یان تامەکەیان خۆشتر بێت.

ئرین هەدسەن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاند "نزیکەی نیوەی ئەو خۆراکانەی لە بازاڕەکاندا بەناوی خۆراکی منداڵانەوە دەفرۆشرێن، ناگەنە ئاستی پێوەرە تەندروستییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)  تەنانەت زۆربەی ئەو بەرهەمانەشی کە لە کێلگەکاندا بەبێ دەرمانی کیمیایی، پەینی دەستکرد و هۆرمۆن دروستدەکرێن، بڕێکی زۆر شیلەی میوە و سۆدیۆم و شەکری شاراوەیان تێدایە کە زیان بە سیستمی بەرگری و گەشەی منداڵ دەگەیێنن''.

توێژینەوە ئەمریکییەکە هۆشداری دەدات، خواردنی ئەم جۆرە بەرهەمانە لە تەمەنی خوار سێ ساڵیدا، هۆشیاری و حەزی چێژ لە منداڵدا دەگۆڕێت و فێری خواردنی زۆر شیرین و سوێریان دەکات. ئەمەش لە تەمەنی گەورەییدا مەترسیی تووشبوون بە قەڵەوی، نەخۆشییەکانی دڵ، و شەکرەی جۆری دووەم بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان
تەندروستی22-10-2026

چارەسەرکارێکی دەروونی: لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە